لە رۆژی ئاڵای كوردستاندا زانایانی لقی چەمچەماڵ سەردانی خانەوادەی شەهیدانیان كردو بەشداری مەراسیمی بڕوانامە بەخشینێك بوون

رۆژی چوارشەممە 17/12/2014 شاندێكی لقی چەمچەمال كە پێك هاتبوون لە بەرێزان مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق و هەریەك لە بەرێزان مامۆستا ئەنوەر حەسەن زەنگەنە كارگێڕی لق‌و مامۆستایان مەلا فاخر بابان و مەلا حسیب قەرەداغی سەردانی ماڵی شەهید مامەڕیشەیان كرد‌و، پاشان سەردانی خانەوادەی هەردوو شەهید سەرەباوەو شەهید كازم غەفور هەشەزینیان كرد و لە نزیكەوە دڵ نەوایی خانەوادە بەرێزەكانی شەهیدانیان كرد.

هەر لە هەمان رۆژدا شاندێكی لقی چەمچەماڵ بەشداریان كرد لە مەراسیمی بەخشینی بڕ‌وانامە بە (120) خانمی دەست ڕەنگینی ناحیەی شۆڕش كە لەلایەن سەنتەری چالاكی گەنجانی شۆڕشە‌وە بڕ‌وانامەیان پێ‌ درا بە بۆنەی بەشداریكردنیان لە خولێكی درێژخایەنی د‌و‌ومانگەدا‌و تە‌وا‌وكردنی خولەكە بە سەركە‌وتو‌ویی.

 

هــ بالیسانی