بۆشكۆداركردنی یادی مەولود لقی سۆران‌و ئەوقافی سۆران ئامادەكاری دەكەن

وەك هەموو سالێك بۆ ئامادەكاری بەرزڕاگرتنی یادی مەولودی پێغەمبەرمان (د.خ) لقی سۆرانی یەكێتی زانایانئ‌و ئەوقافی سۆران‌و سەنتەری زانایان لەكۆبونەوەیەكدا بریانیاندا وێڕای سازكردنی ڤیستیڤالی ساڵانە بەبۆنەی بەرز ڕگرتنی یادەكانی مانگی مەولود چەندین چالاكی تر بەو بۆنەوە لە سەرجەم شارو شارۆچكەكان لەرێگەی ناوچەو رێكخراوەكانی زانایان‌و هەروەها تێبینەرایەتیەكان ئەنجامبدرێن.

بۆ ئەم مەبەستەش بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران رایگەیاند كە بەهەموو شێوەیەك وەك سالانی رابردوو ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ شكۆداركرنەوەو زیندو كردنەوەی یادی پێغەمبەرمان هەر لە ڕازاندنەوەو هەڵواسینی دروشم‌و پۆستەرات لە شەقامەكان‌و مزگەوتەكانی سنورەكەو، سازدانی كۆرو سیمینارو خوێندنەوەی مەولودو، بڵاو كراوەی تایبەت بە ژیان‌و گەورەیی ئەخلاقی پێغەمبەرمان (د.خ) كە ببێتە مایەی رەزامەندی خواو خزمەتێكی بچووك بە دەریای گەورەی پێغەمبەرمان. هەروەك لەمیانەی كۆبونەوەكەشدا داواكرا لەسەرجەم مەراسیمەكان دوعای خێرو نزای سەركەوتن بۆنیشتمان‌و برا پێشمەرگەكانمان بكرێت‌و بە هەموو شێوەیەك لەو مانگە پیرۆزەدا هاوكاریان بكرێ‌.

دواتریش كۆبونەوەك بەچەندین سەرنج‌و تێبینیەوە سەبارەت بەمانگی مەولود دەوڵەمەند كرا.

 راگەیاندنی لقی سۆران

 

هـ بالیسانی