لقی شەقلاوەی یەكیتی زانایان كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

رۆژی چوارشەممە 25/12/2014 لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەرپرسی لق مامۆستا  تحسین خۆشناوو ئەندامێتی كارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەكان كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا.

سەرەتای كۆبونەوەكە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكردو، پاشان بەرپرسی لق بە خوێندەوەو خستنە رووی رێنماییەكانی مەكتەبی تەنفیزی دەستی پێكردو، لە كۆبونەوەكە بڕیاردرا:

1-لە تەواوی مزگەوتەكان یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری خودا -صلی الله علیە وسلم- بەرز رابگیرێ و بەشێوەیەكی گونجاو یادی ئەم بۆنەیە بكرێتەوە.

2-مامۆستایان لە وتارەكانیاندا جەخت لە پاراستنی ئارامی و ئۆقرەیی و یەكڕیزی خەڵكی كوردستان بكەنەوە .

3-پشتیوانی بۆ دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دووپات كرایەوە.

لە كۆتاییدا گوێ گیرا لە ڕاو سەرنجی ئامادەبووان، كۆبوونەوەكە بە سەركەوتوویی كۆتایی هات .

ڕاگەیاندنی لقی شەقڵاوەی

یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان .

 

هــ بالیسانی