لقی ڕانیە کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجامداو رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەكان بەرز نرخێنرا

رۆژی پێنجشەممە (٢٥/١٢/٢٠١٤)  لە بارەگای لقی رانیە بە ئامادەبوونی کارگێڕانو بەرپرسی ناوچەکان، کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

سەرەتای كۆبونەوەكە  بە چەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر بەرپرسی لق وتەیەکی پێشکەش کرد دواتر گفتو گۆ کرا لە سەر ئازایەتیو بەرخودانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستانو رۆڵی گرنگیان بەرز نرخێنرا، ئاماژە بە سەری ساڵی زایینی کراو، پلان دانرا بۆ یادی لە دایک بوونی پێشەوای مرۆڤایەتی محمد (درودی خوای لە سەر بێت).

لە بەشێكی نری كۆبونەوەكە گفتوگۆ لە سەر ڕاپۆرتی ناوچەکان كرا.

لە لایەكی ترەوە ستافی لق سەردانی  م .ملا انوری کرد کە جەنابیان ماوەیەکە نەخۆشەو، داوای شیفاو هوای لەش ساغیان بۆ لە خوای گەورەو میهرەبان خواست.

راگەیاندنی لقی رانیە.

 

هــ بالیسانی