لقی هەولێر خولێكی سێ‌ ڕۆژە بۆ كۆمەڵێك مامۆستای ئاینی دەكاتەوە

لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە هاوكاری‌و هەماهەنگی ڕێكخراوی فریاگوزاری‌و پەرەپێدانی مرۆیی (IRD) لە بەرواری 29/12/2014 خولێكی سێ‌ ڕۆژەی بۆ (25) مامۆستایی ناوشاری هەولێر كردەوە، بە مەبەستی زیاتر برەودان‌و تیشك خستنە سەر چەمكەكانی مافی مرۆڤ‌و ئافرەت‌و ئاشتی‌و برایەتی‌و پێكەوە ژیان‌و ژیانێكی دوور لە توند‌وتیژی، هەروەها تیشك دەخرێتە سەر توندوتیژی لە ژێر چەتر‌و پەرچەمی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كە لە ڕاستیدا ئیسلام لەم جۆرە كار‌وكردەوانە دوورە.

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 

هـ بالیسانی