لقی هه‌ولێر سه‌ردانی دكتۆر محه‌مه‌د گه‌زنه‌یی ده‌كات

سه‌ر له‌به‌یانی 28/9/2010 به‌ڕێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌ر پرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ،له‌ گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری ،كه‌ پێكهاتبوو له‌ كارگێڕو،ئه‌ندامانی لق،سه‌ردانی كه‌سایه‌تی ناوداری ئاینی شاری هه‌ولێر ، به‌ڕێز {د : محمد گه‌زنه‌یی}یان كرد ،به‌به‌مه‌ستی پرسیار كردنیان له‌بواری ته‌ندروستی ناوبراو،به‌تایبه‌تی له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ووڵاتی هیند ستان،كه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و ووڵاته‌ی كردبوو،وه‌له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێز مامۆستا دكتۆ ر محمد گه‌زنه‌یی ،زۆر سوپاسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی كرد،بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌ووه‌ ،وه‌ له‌ كۆتایشدا ستا فی لق ،هیوایان خواست هه‌ر چی زووتره‌ ،خوای په‌روه‌ردگار ،شیفای نه‌خۆشی مامۆستا بدات و،ته‌مه‌نی درێژ بكات بۆخزمه‌تكردنی ئاین و،خاك و،نیشتیمان .



ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری
یه‌كێتی زانایانی ئاینی
ئیسلامی كوردستان