لقی پشدەر پێشوازی لە پارێزگاری سلێمانی ئەكات

رۆژی  28/12/2014 بەڕێز (د . ئاسۆ  فەرە یدون ) پارێزگاری تازەی سلێمانی بە یاوەری بەڕێزان (مامۆستاحمید) لێپرسراوی ئیدارەی ڕاپەڕین و (مامۆستا عەتا) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی و ( مامۆستا غریب) بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەڕین و چەندین بەپرسی تر لە سەردانێكیان بۆ دەڤەری پشدەر  لق پشدەری یەكێتی زانایانیان بەسەركردەوە‌و، لەلایەن  لێپرسراوی لق و كارگێڕان و كۆمەڵێك زانایانی ئاینی دەڤەرەكەوە بە گەرمی پێشوازیان لێكرا.

 لە دانیشتنێكدا پاش خوێندنی چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز، لێپرسراوی لق لە وتەیەكیدا بەخێرهاتنێكی گەرمی كردن و پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەم پۆستەی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و سوپاسی ئەم سەردانەی كردن‌و، لە میانەی وتەكەیدا باسی لە ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی كوردوستان بەگشتی و دەڤەرەكەی بە تایبەتی كرد لە بواری هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمان پەروەری و هەوڵی بەردەوامیان بۆ پاراستنی هەرێمی كوردوستان‌و بە گژداچونەوەی نەیارانی كوردوكوردوستان -بەتایبەت فیتنەی داعش- و پشتگیری و هاوكاری كۆكردنەوەو گەیاندنی و سەردانەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردوستان و بەرەكانی بەرگری لە گیان و ماڵ و شەرەفی گەلەكەمان  و سیادەی كوردوستان‌و، هەروەها گوتی ئەركی ئێستای پێشمەرگە زۆر پیرۆزە و ئەوەی لەم پێناوەدا گیانی لەدەستبدات ئەوە شەهیدە بەپێی فتوای لیژنەی باڵای فتوای كوردستان‌و، دوعای كرد كە خوای مەزن ئەم فیتنە و  بەڵایەمان لە سەر لاببات و  چوار دەوڵەتی كوردیمان پێ كەڕەم بكات ، لەكۆتایی وتەكەیدا داوای كرد كە بینایێكی شیاو بۆ لقی زانایان دروست بكرێت و زەوی نیشتە جێبون بۆ ئەو زانایانەمان دابین بكرێت كە تا ئێستا سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی .

پاشان پارێزگاری سلێمانی لە وتیەكیدا  پشتگیری تەواوی خۆی بۆ زانایان ڕاگەیاندو وتیان ئەوەی لە توانایاندابێت بۆ خزمەتی ئاین و زانایان درێغی ناكەن.

 

 

هـــ بالیسانی