لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بە شداری خولێكی دەرچوانی سەنتەری نوری حیكمە دەكات

ڕۆژی 1/1/ 2015 شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان كەپێك هاتبون لە بەڕێزان مامۆستانجم الدین قادر لێپرسراوی لق و مامۆستا عگا پێنجێوێنی جێگری لێپرسراوی لق بەشداریان كرد لە خولێكی دەرچوانی سەنتەری نوری حیكمە لە بوارەكانی جوان خوێندنی قورئانی پیرۆزو قیرائاتی عەشری قورئانی پیرۆز سەرەتای مەراسیمەكە بەخوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكردوپاشان وتاری هەر یەك لە سەنتەری حیكمەو مامۆستای ئیجازەدەری قیرائاتی عەشرو لقی سلێمانی یەكێتی زانایان خوێندرایەوە لێپرسراوی لقی زانایان لە وتارەكەیدا ئاماژەی بەڕۆڵی گرنگی ڕێكخراوەكە كردو كردنەوەی ئەم خولانەی بە كارێكی پێویست و هەنكویی سەردەم دایە قەلەم و هیوای سەركەوتنی بۆدەرچوانی خولەكە خواست ودەست خۆشی وسوپاسی زانایانی ئاینیشی لەمامۆستایانی وانەبێژی خولەكە كرد پاشان بڕوانامەبەخشرایە دەرچوان و خەڵاتی ڕێزلێنانی سەنتەری نوری حیكمە بەخشرایە چەندین لایەنی پەیوەندی دارشایانی باسە لقی سلێمانی یەكێتی زانایان لە ومەراسیمەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبە تی پی بەخشرادواتربەچەندین بروسكە كۆتایی بەمەراسیمەكە هات.

راگەیاندنی لقی سلێمانی.

 

هــ بالیسانی.