راگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
رۆژی سێ شه‌ممه 28/9 مامۆستا وهاب عمر سه‌نگاوی لێپرسراوی لقی چه‌مچه‌ماڵ به یاوه‌ری هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای لق (مه‌لا تارق ته‌وه‌كه‌ڵی) و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توا مه‌لا ره‌ئوف ئاوبارهیی و سه‌ید نجم ا‌لدین پیریادی و حمزه خلیفه و عمر حسێن سه‌ردانی دادگای قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیان كرد و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ (حاكم صڵاح ا‌لدین أحمد) سه‌رۆكی دادگای چه‌مچه‌ماڵ و دادوه‌ری باری كه‌سێتی و (حاكم عمر صاڵح) دادوه‌ری دادگای به‌رایی.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن لێپرسراوی لقه‌وه سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توای نوێ ناسێنران به دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان و، پاشان به تێر و ته‌سه‌لی باس له گرنگی لیژنه‌ی فه‌تواو گرنگی كاره‌كانیان كرا‌و، چه‌ند باس و مه‌سه‌له‌یه‌كی تری شه‌رعی و یاسایی تاوتوێكران و، پێكه‌وه بڕیاریاندا كه هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌بێت له نێوان لیژنه‌ی فه‌تواو و دادگادا.
پاشتریش هه‌ر یه‌كه له ئاماده‌بووان بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ میوانی لقی چه‌مچه‌ماڵی لقی یه‌كێتی زانایان بوون .
شایانی باسه هه‌ر هه‌مان ڕۆژ شانده‌كه سه‌ردانی هه‌ر یه‌كه له ئه‌ندامانی پێشووی لیژنه‌ی فه‌توا مامۆستا (مه‌لا غریب سه‌نگاوی) و مامۆستا (مه‌لا عباس ئاوباره‌ی) یان كرد و، هه‌ر یه‌كه و كتێبێكیان وه‌ك و دیاریی یه‌ك پێشكه‌ش كرا و، ئه‌وانیش دڵخۆشی خۆیان بۆ ئه‌و جۆره به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه ده‌ربڕی.
|