لقی پشدەر یادی لە دایك بوونی پێغەمبەر دەكاتەوە

شەوی شەممەی 12 ی ربیع الاول بە ئامادەبون و سەرپەرشتیاری لێپرسراوی لق   م.ملااحمدی خانقا و چەند مامۆستایەكی ئاینی و دانیشتوانی گەركی ڕاپەڕین لە مزگەوتی گەورەی ڕاپەڕین لقی پشدەر  ئاهەنگێكی مەولودی ساز كرد.

سەرەتای ئاهەنگەكە بریتی بو لە قورئان خویندن و پاشان  خوێندنەوەی  قصیدەی بوردە و سرودی ئاینی‌و  وتاری لیًپرسراوی لق  كە لە سەر دوو تەوەر باسی مەولودی بۆ ئامادەبوان ڕونكردەوە : یەكەم : هۆی پەیدابونی ئاهەنگی مەولود كە زەرورەتێكی مێژویی بوو بۆ زیاتر ناسین و خۆشەویستی پێغەمبەر ص .

 دووەم : حیكمەت و سودەكانی ئاهەنگی مەولود . پاشان بە دابەشكردنی شیرینی كۆتایی بە مەولودەكە هات.

راگەیاندنی لقی پشدەر.

 

هـ بالیسانی