بەهۆی ئەم كەش‌و هەوایەوە یەكێتی زانایان داوا لەهاوڵاتیان دەكات كەوا ئاژەڵە كێویەكان بپارێزن

ئاژەڵ‌و باڵندەی كێوی بەشێكن لەسامانی نیشتیمانی‌و هاوسەنگی ژینگەیی، ئێمەی مرۆڤیش‌و ئەوانیش لەلایەن خوای گەورەوە دروستكراوین، لەم رۆژانە شەپۆلێكی بەفر بارین رووی لە هەرێمی كوردستانمان كردووە، بە دڵنیاییەوە ژمارەیەكی زۆر لە باڵندەو ئاژەڵی كێوی روو لەناوچە ئاوەدانیەكان دەكەن، پێویستە هەموومان بیان پارێزین‌و راویان نەكەین، بۆیە داوامان لە وتاربێژانی مزگەوتەكانی كوردستان ئەوەیە كە خەڵكی كوردستان ئاگاداربكەنەوە وەكو ئەركێكی ئاینی‌و نیشتمانی بیان پارێزن‌و راویان نەكەن.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

8/1/2015