لقی چەمچەماڵ پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا عوسمانی ئاوبارە دەكات

( يا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً * فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي)

رۆژی هە ینی 2-1-2015 مامۆستا مەلا عوسمانی ئاوبارە كە یەكێك بوو لە مامۆستا بە تەمەنەكانی سنوری چەمچەماڵ و لە پاش تەمەنێكی پڕ لەسەروەری و خزمەت لە مینبەر و میحرابدا و ماندوبونێكی زۆر لە پێناو  بڵاوكردنەوەی ئیسلام و زانستی شەرعی و ئیسلامی ماڵئاوایی لێكردین و كۆچی دوایی كرد .

بەناوی لێپرسراوی لق و كارگێڕان و ناوچەكانی سنوری لق و سەرجەم زانایانی ئایینی سنوری قەزای چەمچەماڵە‌وە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان دەكەین و داواكارین لە خودای مەزن صەبریان پێ‌ ببەخشێت و مامۆستاش بە بەهەشتی فیردە وس شاد بكات (ئامین) إنا لله وإنا إلیە راجعون

لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان

3-1-2015 بەرامبەر 12-ربیع الاول-1436