لقی چەمچەماڵی كۆبو‌ونە‌وەی فرا‌وانی خۆی ئەنجامدا

رۆژی چوارشەممە 31/ 12/ 2014 بە ئامادەبوونی لێپرسراو و كارگێڕانی لق و لێپرسراوی ناوچەكان و ئەندامانی لیژنەی فەتوای لق و ئەندام ناوچەكان كۆبوونەوەیەكی فراوان لەبارەگای لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان بەرێوەچوو، كە تێیدا هەڵوێستەكرا لەسەر چەند خاڵ و تەوەرەو بابەتێك، گرنگترینیان:

1- چالاكییەكانی ساڵی رابردوو لەلایەن كارگێڕان و لێپرسراوی ناوچەكانەوە خوێندنەوەی بۆ كرا و بریار درا لەسالی ئایندەدا بەشێوازی جوانتر و گەرم و گورتر كارەكانی یەكێتی زانایان برەو پێبدەن و دلسۆزانەتر كار بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام و زانایان و خەڵكی موسلمانی خۆشەویست بكەن  .

2- بە دورودرێژی باسی یادی مەولود كرا و بڕیاردرا لەم مانگە پیرۆزەدا چەند چالاكییەكی جۆراو جۆر لەلایەن لقەوە ئەنجام بدرێت و سەرپەرشتی بكرێت لەسنوری قەزای چەمچەمال و ناحیەكانی شۆرش و تەكیە.

3- سەرجەم نوسراوەكانی مەكتبی تەنفیزی خوێنرانەوە بۆ ئامادەبوان.

4- لێپرسراوی لق هیوای خواست كە ئاوێتەبوونی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری پێشەوامان (درودی خوای لە سەر بێت) لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی زایینی ببێتە هۆی پتەوبوونی ئیمان و قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی ئیسلامی و بەرەو پێشچوونی رێكخراوەكەمان و رزگاركردنی یەكجارەكی خاكی كوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی.

راگەیاندنی لقی چەمچەماڵ.

 

هـ بالیسانی