ناوچەی قەڵادزێ‌ یادی مەولود بەرز ڕائەگرێت

 

شەوی سێشەممە 6/1/2015 بە سەرپەرشتی لقی پشدەر، ناوچەی قەڵادزێی یەكێتی زانایان بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی حەزرەتی محمد (درودی خوای لە سەر بێت) ئاهەنگێكی جەماوەری لە مزگەوتی ( چوار چرا ) ساز كرد، كە تێیدا پاش قورئان  خوێندن چەند وتارو سرودێكی تێدا پێشكەش كرا.

سەرەتا وتاری لق و ناوچەو مامۆستای مزگەوت لەلایەن لێپرسراوی لق م . ملا . احمدی خانقا وە  پێشكەش كراو. دواتر دوو وتاری بەپێز لەلایەن هەردوك دكتۆر (مسعود ) و دكتۆر ( ابراهیم هەرشەلی ) پێشكەش كران . وەپاشان بە سرودو دابەشكردنی شیرینی كۆتایی بە مەولودەكە هات.

راگەیاندنی لقی پشدەر.

 هـ بــ