بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام هەشتەمین فیستیڤالی یادی مولود لە سۆران سازكرا

 

بەبۆنەی ساڵیادی لە دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و بە مەبەستی بەرز راگرتنی یادەكە سەنتەری زانایان بۆ چالاكی ئایینی بە هەماهەنگی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان هەشتەمین  فیستیڤالی یادی مولودی بە بەشداری بەرپرسانی سیاسی و ئیداری و لە شكری و زانایانی ئایینی جەماوەرێكی زۆر  ساز كرد.

دەسپێكی مەراسیمەكە  بەخوێندنەوەی  چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز  دەستی پێ كرد لە وتەێكی دا (وەیسی سەعید وەیسی) سەرپەرشتیاری فیستیڤال وێرای پیرۆزبایی بەم بۆنەیەوە باسیشی لە گەورەی یادەكە كردو كەبویتە بە شێكی زیندوو لە كلتوری گەلەكەمان وە ئەمەش بەنیشانەی ئایین پەروەری خەلكی كوردستان دانا,هەروەك هیواشی  خواست یادی مولود هاندەرێكی بەهێز بێت بۆ یەك رێزی نیو مالی كورد وپاراستنی ئەزموونی سیاسی هەرێمی كوردستان و پالپشتی و پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكرێت كە ئەمرۆ لە جیاتی هەموو جیهان شەری تیرۆرستانی داعش دەكەن هەوەك راشی گەیاند وەك وەفا و خۆشەویستی بریاریانداوە خێری خوێندنەوەی مولودەكان بكەنە دیاری بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان .

ئینجا وتاری  هەریەك لە دكتۆر مادح بەرزێوەی مامۆستای زانكۆ  و كرمانج عزەت قائیمقامی سۆران پێشكەش كران كە باسیان لە گەورەیی ئەم یادەیە كرد و  هەلوەستەیان لە سەر چەند لایەنێكی ژیانی پێغەمبەر كردو دواوشیان كرد یادەكە بەدەرفەت بزانین بۆ سوود وەرگرتن لە ژیان و رووداوەكانی ژیانی پێغەمبەر، پاشان ووتاری بنەمالەی شەهیدان پێشكەش كرا. بەهەمان بۆنەوە چەندین شعرو بەخشان وستایشی ئایینی پێشكەش كران،واش بریارە چالاكی یەكانی هەشتەمین  فیستیڤال بەردەوامی هەبێت .بەچەندین دوعاونزاو پارانەوە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گیانی پاكی شەهیدان كۆتایی هات بە مەراسیمەكە .

 

هـ بـ