شاری خانەقینی كوردستان یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری بەرز راگرت

ڕۆژی شەممە 12 / ربیع الاول /1436 كۆچی بەرامبەر 3/كانونی دووەم / 2015 زاینی لە مەراسیمیكی شایستەو شكۆدارو  فراواندا و  بە بەشداری زانایانی ئاینی و كەسایەتی و  بەرپرسانی حزبی و حكومی شاارەكەو بە سەرپەرشتی ناوچەی خانەقینی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و هەماهەنگی وەقفی سوننی خانەقین لە مزگەوتی عمر ئەبو حەفص لەشاری خانەقینی كوردان یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری خۆشەویشت بەرزو پیرۆز ڕاگیرا.

مەراسیمەكە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ‌ كردو پاشان مامۆستا نجم عبداللە بەرپرسی ناوچەی خانەقینی یەكێتی زانایان وتەی بەخێرهاتنی پێشكەشی ئامادەبوان كردو دواتر وتاری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لەلایەن مامۆستامەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانەوە خوێندرایەوەو پاشان چەندین وتارو سرودی ئاینی پێشكەش كران و بە دابەشكردنی شیرینی كۆتایی بە مەراسیمەكە هات .

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان .

 

هـ بــ