لقی راپه‌رین لە مزگەوتی گەورەی ڕانیە ئاهەنگی مەولودی ئەنجامدا

رۆژی ٣-١-٢٠١٥ لە مزگەوتی گەورەی ڕانیە بە سەرپەرشتی لقی رانیەی یەكێتی زانایان‌و ئامادەبونی ئەوقافی ڕاپەڕین و ئیدارەی ڕاپەڕین و قایمقایمیەتی ڕانیەو هەموو دەزگا حکومیەکان، تەواوی حیزبەکانی ناو شاری ڕانیەو جەماوەرێکی بەرچاوی دەڤەرەکە یادی مەولودی پێغەمبەری خوا (درودی خوای لە سەر بێت) ئەنجام درا، ، سەرەتای مەولودەكە  بە چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر وتاری لقی ڕانیەو ئەوقافی ڕاپەڕین خوێندرایەوە، تێیدا  باس لە گەورەیی و ڕێزی پێغەمبەری نازدار کرا، لە گەڵ دوعا بۆ ڕەوشی ئێستای کوردستان و دەست گرتن بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

بە چەند وتەو شیعرو سرودی ئایینی ئاهەنگەکە ڕازێنرایەوە ، لە دواییدا بە دابەش کردنی شیرینی کۆتایی بە ئاهەنگەکە هات، شایەنی باسە ساڵانە لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان ئاهەنگ لە مزگەوتەکان ئەنجام دەداو  بە تایبەت لە مزگەوتی گەورەی ڕانیە ئەم یادە پیرۆزە ئەنجام دەدرێت.

راگەیاندنی لقی رانیە.

 هــ بالیسانی