ڕۆژی شەممە 10/1/2015 بەبەشداری مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی یاوەری و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتی و پیاوماقوڵان و شێخانی تەریقەت و موسوڵمانانی شارەكە لە مزگەوتی سراجەددین لە شاری كەلار مەراسیمێكی مولود خوێندنەوە بەڕێوە چوو . شایانی ئاماژە پێدانە نیوەڕۆ خوانێك بۆ تەواوی بەشداربوانی مەراسیمەكە سازكرابوو لە لایەكی ترەوە ئێواری ڕۆژی هەینی 9/1/2015 لە مزگەوتی نور ی گەڕەكی شەهیدانی شاری كەلار بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی فەخری كائینات حەزرەتی موحەممەد ئەلموستەفا بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە زانایانی ئاینی و كەسایەتی و موسوڵمانانی گەڕەكەكەو شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان مەراسیمێك بەڕێوە چوو لەو مەراسیمەدا كۆمەڵێك ورتارو مەدیح و هۆنراوە پێشكەش كران و وتاری یەكێتی زانایان لەلایەن مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانەوە پیًشكەش كرا .و بەدابەشكردنی شیرینی كۆتایی بە مەراسیمەكە هات . هەر لە درێژەی بەرز راگرتنی ئەم مانگە سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بەبەشداری مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی كارگێڕی یاوەری و مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتی و دانشتوانی گوندەكە لە گوندی تازەدێی سەربەقەزای كەلار مەراسیمێكی مولود خوێندنەوە بەڕێوە چوو لەو مەراسیمەدا مامۆستا حەمەئەمین كەلاری ووتاری یەكێتی زانایانی خوێندەوەو پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە دانشتوانی گوندەكەو ئامادەبوانی مەراسیمەكە و كۆمەڵێك ووتارو مەدیح و هۆنراوە پێشكەش كراو نیوەڕۆ خوانێكیش بۆ بەشداربوانی مەراسیمەكە ساز كرا جێگەی ئاماژە پێدانە ساڵانە دانشتوانی كوندی تازەدێ كە دە كیلۆمەتر دەكەوێتە سەروی شاری كەلارەوە بەوپەڕی گەرم و گوڕی یەوە یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری خۆشەویستمان ەبەرزو پیرۆز ڕادەگیرێت و زیندوێتی پێ دەدرێت و بەسەربڕینی ئاژەڵ و سازكردنی نیوەڕۆ خوان و دابەشكردنی شیرینی دامشتوانی گوندە خۆشحاڵی خۆیان بۆ لە دایكبوونی پێغەمبەرمان دەردەبڕن. دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان. هــ بالیسانی |