زانایان و مامۆستایان تەئکید لە هەماهەنگی دەکەنەوە

ئەمرۆ چوارشەمە شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە مامۆستا عبد الواحدو مامۆستا ئەحمەد سکرتیرو جێگری سکرتێری یەکێتی مامۆستایانو شاندێکی یاوەریای سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کردو، لەلایەن مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆکی زانایانو مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی بە گەرمی پێشووازی کران.

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە رۆڵی مزگەوتو قوتابخانە کردەوە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە. بەتایبەتی لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆدا. کە خۆشبەختانە ئێستاو لەم دۆخە ناخۆشەی بەسەر هەرێم سەپێندراوە هەردوو رۆڵێکی باش دەبینن بۆ پشتیوانی پێشمەرگەو خاکی نیشتیمان.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لە داهاتوودا پێکەوە لیژەیەکی هاوبەش پێک بێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو تووندوتیژیانەی بەرەو وڵاتو نیشتیمانمان دەبنەوە.