لقی ڕانیە لە بەشداری یادەكانی لە دایکبوونی پێغەمبەری نازداردا

شەوی ٣-١-٢٠١٥ لقی رانیەی یەكێتی زانایان بەشداری یادی پێغەمبەری خوای کرد(درودی خوای لە سەر بێت)  لە مزگەوتی (ملا سید حسن) کە جەنابیان ژمارەیەکی باش زانای ئایینی بانگ هێشت کرد بوو، وێڕای وتەی  جەنابیان کە ڕاوێژکاری یەکێتی زانایانە بەڕێز (م حسن کانی تویی) وتەیەکی بەسودی هەبوو، بە سروودی ئایینی و شیرینی دابەش کردن کۆتای بە یادەكە هات.

شاینی باسە ڕاگەیاندنی لق سەرپەرشتی ئەو ئاهەنگەی کرد کە ملا سید حسن رێکی خستبوو.

هەروەها بەرواری (٤-١-٢٠١٥) لە ئاهەنگ و کردنەوەی مزگەوتی (سید ئەمیر) لە گوندی نۆرە ڕاگەیاندنی لق بەشداری کرد، لە گەڵ ئەنجامدانی ئاهەنگێک لە مزگەوتی حاجی زەینەب لە ڕانیە. 

 رۆژی (٥-١-٢٠١٥) ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مزگەوتی (م.محمد نورە دینی) لە سەیداوا ئاهەنگێکی بۆ یادی لەدایکبونی پێغەمبەر(درودی خوای لە سەر بێت) سازکرد، مامۆستا (م.سید حسن)و (م.حسن کانی توێ)و (م.عبدالله ی زەنگڵ) وتەیان تێدا پێشکەش کردو یادەکە بەرز ڕاگیراو بەسرودو شیرینی دابەش کردن کۆتایی پێهات.

 

هـ بــ