وێڕای ئه‌وه‌ی كه رۆژئاوا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌واڵی ئه‌وه‌دایه ئیسلام و موسڵمانان له به‌رچاوی خه‌ڵك ناشیرین بكات، به‌ڵام رۆژ له دوای رۆژ موسڵمانان له وڵاتانی رۆژئاوا ژماره‌یان زۆرتر ده‌بێت. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه وێڕای هه‌موو هه‌واڵه نه‌زۆكه‌كان موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند ناوی (كریستینا به‌كر)ه..ئه‌مه كچه بێژه‌رێكی ئه‌ڵمانی بوو و به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری له ته‌له‌ڤزیۆنی (ئێم تی ڤی) ئه‌ڵمانی هه‌بوو، له‌پڕ له ساڵی 1995 موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند و به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌ڵمانیا سه‌ریان سووڕما، كه چۆن ئه‌م كچه بێژه‌ره موسڵمان بووه! دوای موسڵمانبوونیشی هه‌ر زوو به‌رنامه‌كه‌یان لێسه‌نده‌وه و له ته‌له‌ڤزیۆنی (ئێم تی ڤی)یش ده‌ریان كرد! به‌ڵام كریستینا له‌میانی به‌رمامه‌ی (بێ‌سنوور)ی كه‌ناڵی (ئه‌لجه‌زیره) رایگه‌یاند كه ده‌ركردنم له ئێم تی ڤی كاریگه‌ریی به‌سه‌رم نهبووهَ ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوبانگ و پاره‌م له‌ده‌ست بچێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا زۆر شتی گرنگم به‌ده‌ست هێنا..له سه‌رووی هه‌موویان ئیمان و باوه‌ڕم به‌ده‌ست هێنا كه ده‌توانم به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كاندا زاڵ بم. من تا موسڵمان نه‌بووم نه‌مده‌زانی خۆشه‌ویستی چییه! خۆشه‌ویستی راسته‌قینه خۆشه‌ویستی خودایه كه پێشتر من لێی بێ ئاگابووم. شایانی باسه كریستینا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین ساڵ به‌رنامه‌ی هونه‌ری له ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ڵمانی پێشكه‌ش كردووه، بۆیه كه‌وته خوێندنه‌وه‌ی هونه‌ری ئیسلامی و له‌ڕێگه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه شاره‌زایی له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام په‌یداكرد و دواتریش موسڵمان بوو.. هه‌روه‌ها كریستینا ده‌ڵێ: پێشتر له بێژه‌رێك بووم كه ناوبانگم به‌هه‌موو ئه‌وروپادا بڵاوببۆوه، به‌ڵام وه‌ك ئێستا به‌خته‌وه‌ر نه‌بووم و وه‌ك ئێستا مرۆڤێكی خاكی نه‌بووم و خه‌ڵكانی دیكه‌م خۆشنهدهویست و ئه‌وه‌نده‌ش گرنگیم به كاروباری خێزانه‌كه‌م نه‌ده‌دا.
له ماڵپه‌ڕی دوورگه. |