یه‌كیه‌تی زانایان لقی ڕانیه‌ بابه‌تێكی گۆڤاری به‌ڵگه‌ سه‌باره‌ت به‌ دكتۆر عبداللتیف ئه‌حمه‌د به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ له‌ گۆڤاری به‌ڵگه‌دا بابه‌تێك ده‌رباره‌ی دكتۆر و زانای به‌ناوبانگی كورد عبداللتیف ئه‌حمه‌د بڵاوكرایه‌وه‌و به‌چه‌ندین شێوه‌ی ناشیرین و دوور له‌ كاری ڕاگه‌یاندن هه‌وڵدرا كه‌ سایه‌تی ناوبراو ناشیرین بكه‌ن چه‌ند جارێك وه‌ك یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلامی لقی ڕانیه‌ و ڕاگه‌یاندنی ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین داوامان كرد له‌ گۆڤاری به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌مان بۆ دابه‌زێنن به‌ڵام ته‌نها چه‌ند خه‌تێكی كه‌میان نووسی بۆیه‌ ئێستاش ئێمه‌ به‌ پێویستی ئه‌زانین وه‌ك كارێكی ئاینی و ئینسانی هه‌روه‌ها له‌ ڕووی یاسای ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ مافی خۆمانه‌ كه‌ دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین چار داوامان كرد ڕوونكردنه‌وه‌مان بۆ داببه‌زێنن به‌ڵام نه‌یان كرد،بۆیه‌ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ له‌ سایتی یه‌كیه‌تی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستاندا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.








له‌ ژماره‌ 15یبه‌رواری 16/1/2010 له‌ گۆڤاری به‌ڵگه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی 27دا ده‌رباره‌ی دكتۆر عه‌بدوللتیف ئه‌حمه‌د مسته‌فا وه‌ك ڕاگه‌یاندنی یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلامی كوردستان لقی ڕانیه‌ و ڕاگه‌یاندنی ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین به‌پێویستی ده‌زانین كه‌ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یات بده‌ینێ‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی گشت لایه‌ك بزانن كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر بێ‌ به‌ڵگه‌یه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ بابه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراو پڕاوپڕه‌ له‌ درۆ و بوختان، مه‌به‌ستی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌سایه‌تی دكتۆر عه‌بدوللتیف ئه‌حمه‌د و ناشیرنكردنی كه‌سایه‌تی دكتۆر عبداللتیف ئه‌حمه‌ده‌، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخه‌ هه‌م بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یان نووسیوه‌ هه‌م بۆ گۆڤاره‌كه‌تان، چوونكه‌ گۆڤاری به‌ڵگه‌ یه‌كێكه‌ له‌و گۆڤارانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌به‌ڵگه‌وه‌ ده‌نووسن و بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ كه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر هۆگری خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ئه‌م گۆڤاره‌بن، چوونكه‌ به‌قسه‌ی خۆتان بێت و به‌ناوی گۆڤاره‌كه‌وه‌ بێت بابه‌ته‌كه‌تان به‌ڵگه‌یان هه‌یه‌ به‌ڵام به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی له‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ گۆڤاره‌كه‌تان ته‌نها به‌ڵگه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوی هه‌یه‌ نه‌گ به‌ڵگه‌ی راِسته‌قینه‌،بۆیه‌ به‌پێویستی ئه‌زانین چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسین هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو لایه‌ك بزانن كه‌ یه‌كیه‌تی زانایان دكتۆر عه‌بدوللتیف به‌كه‌سێكی خاوه‌ن زانست و زانیاری ئه‌زانن و زۆریش ڕێزی لێ‌ ده‌گرن و زۆربه‌ی مامۆستایانی ئاینی ناوچه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وداهه‌یه‌ ،ئه‌وه‌ش ڕوونه‌ له‌لای یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلامی لقی ڕانیه‌ كه‌ دكتۆر عه‌بدولله‌تیف مه‌به‌ستی خزمه‌ت كردنی ئاینی ئیسلام و كۆمه‌ڵگای كوردیه‌، سه‌باره‌ت به‌و براده‌ره‌ی كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌شی نووسیوه‌ له‌ شێوازی نووسینه‌ دوور له‌ ڕاستیه‌كه‌ی و بێ‌ بنه‌مایه‌كه‌ی و بێ‌ به‌ڵگه‌یه‌كه‌یه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌لف و بێ‌ ڕاگه‌یاندن نازانێت،ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌م گۆڤاره‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سی پرۆڤیشناڵ و ئه‌كادیمی له‌ بواری ڕاگه‌یاندندا كاری تێدابكه‌ن ئه‌ی چۆن ڕێگه‌تاندا ئه‌م بابه‌ته‌ بێ‌ بنه‌ما ودوور له‌ڕاسته‌ له‌ گۆڤاره‌كه‌تاندا بڵاوو بێته‌وه‌؟

هه‌ر له‌ مانشێته‌كه‌یه‌وه‌ ئاماده‌كاری ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ كه‌ كه‌سایه‌تی دكتۆر عه‌بدوولتیف ناشیرن بكات له‌هه‌مووشی سه‌یرتر نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانی به‌كارهێناوه‌ له‌كاتێكدا نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان له‌و مانشێته‌دا پێویست ناكات ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌و براده‌ره‌ شاره‌زای خاڵبه‌ندیشی نیه‌ له‌ زمانی كوردیدا وه‌ چه‌ندین هه‌ڵه‌ی تری كه‌ له‌بابه‌ته‌كه‌دا هه‌ن، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخه‌ كه‌ كه‌سانێكی وه‌ها له‌ ڕاگه‌یاندنی كوردیدا به‌ناوی خوازراوه‌و كارده‌كه‌ن خۆشیان ناوده‌نێن ڕۆژنامه‌نووس له‌كاتێكدا كاری ڕۆژنامه‌نووسی بریتیه‌ له‌ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا نه‌ك ئاژاوه‌ گێڕی و درۆ هه‌ڵبه‌ستن ئه‌مه‌ش پیشه‌ی كه‌سانێك كه‌ دوور له‌ ئه‌خلاقی كاری ڕۆنامه‌نووسیوه‌ كارده‌كه‌ن چوونكه‌ ئێمه‌ نابێت ئه‌وه‌مان بیربچێت هه‌موو كارێك پێش هه‌موو شتێك بریتیه‌ له‌ ئه‌خلاق.

هه‌روه‌ها كاتێك كه‌ ده‌ڵێ‌ دكتۆر ووتوویه‌تی "نه‌عله‌تی خودا به‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌وێت كه‌ ده‌رلینگی پانتۆڵه‌كه‌یان درێژه‌" ده‌بوایه‌ ئه‌وه‌ت ڕوونكردبایه‌وه‌ كه‌ مامۆستا له‌ كوێ‌ و له‌ كام شوێنه‌دا ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه‌ نه‌ك قسه‌ی بۆ دكتۆر هه‌ڵبه‌ستی بۆیه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ زۆر دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ ته‌نها قسه‌ی گیرفانه‌ دڕاوه‌كه‌ی خۆته‌، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵی "دكتۆر ڕقێكی شاراوه‌ی له‌ناخدا حه‌شارداوه‌ به‌رامبه‌ر به‌وكه‌سانه‌ی كه‌ هاوبیڕ و هاو ڕای نین" ئه‌مه‌ش ته‌نها قسه‌ی خۆته‌ چوونكه‌ خۆت ساحیرو جادووگه‌رنی تابزانی خه‌ڵكی جیان له‌ناخدایه‌! بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ بێ‌ بنه‌ماو به‌مه‌به‌ستێكی تایبه‌تیه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ستراوون، ئه‌ی چۆن ده‌ڵێ‌ "دكتۆر وێنه‌گرتن به‌تاوان ده‌زانێت " تۆ تائێستا نازانیت ووشه‌ی تاوان مانای چیه‌! تاوانان له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا واتا(جریمه‌) وێنه‌ گرتن تاوان نیه‌، به‌ڵأم قه‌ده‌غه‌كراوا كه‌ له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای(حرام)، واتا له‌ ئاینی ئیسلامدا وێنه‌ گرتن ته‌نها بۆ كاری پێویست نه‌بێت قه‌ده‌غه‌یه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ش دكتۆر له‌ گیرفانی خۆی ده‌ری نه‌هێناوه‌ به‌ڵكو ووته‌ی پێخه‌مبه‌رمحمه‌د درووودی خودای لێبێت،سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ "ده‌ڵی دكتۆر له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا به‌ردبارانكردنی ئافره‌تان تامردن و سه‌ربڕینی پیاوان به‌سزایه‌كی شیاو ده‌زانێت" ئه‌م قسه‌یه‌ زۆر بێ‌ ویژدانانه‌یه‌ كه‌ بۆ دكتۆر هه‌ڵبه‌ستوه‌ چوونكه‌ دكتۆر هیچ كات قسه‌یه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ ناكات دیسانه‌وه‌ ئه‌مش هه‌ر خۆت هه‌ڵتَبه‌ستوه‌،هه‌روه‌ها له‌م جۆره‌ قسه‌ هه‌ڵبه‌ستنه‌دا مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێناسه‌یه‌كی توندڕه‌وی بده‌یته‌ پاڵ دكتۆر به‌ڵام لای خوداش و خه‌ڵكیش ڕوونه‌كه‌ كه‌ دكتۆر دژی ئه‌م جۆره‌ بیروباوه‌ڕانه‌یه‌ به‌كارێكی خراپیش و دوور له‌ ئاینی ئیسلامیش له‌قه‌ڵه‌میان ده‌دات،هه‌روه‌ها كه‌ باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌یت "جار جاره‌ دكتۆر له‌به‌ر چاوان وون ده‌بێت و سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ سعودیه‌ و تكریت به‌ڵام به‌قسه‌یه‌ی لایه‌نگرانی خۆی بێت تا ئێستا ڕوون نیه‌ مه‌به‌ستی سه‌فه‌ره‌كان" ئه‌مش دیسانه‌وه‌ درۆیه‌كی تره‌ و قسه‌ی خۆته‌ چوونكه‌ لایه‌نگرانی دكتۆر مه‌به‌ستی ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی ده‌زانن نه‌ك ته‌نها لایه‌نگرانی به‌ڵكو زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش ئه‌مه‌ ده‌زانن كه‌ ئه‌و ته‌نها سه‌فه‌ری تكریت ده‌كات ساڵانه‌ش بۆ حه‌ج یاخود عومره‌ سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌شته‌وێت بزانی كه‌ بۆ سه‌فه‌ری تكریت ده‌كات ده‌توانی جارێك له‌گه‌ڵی بچی به‌ خۆشحاڵیشه‌وه‌ پێشوازیت لێ‌ ده‌كات له‌وێش بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دكتۆر سه‌رقاڵی خوێندنه‌ له‌زانكۆی تكریت!!.

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك بزانن كه‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی تۆ له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌نها مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی بووه‌ وه‌ سه‌رجه‌می زانیاریه‌كانت دوورن له‌ ڕاستیه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دكتۆر له‌ شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه‌ له‌دایك نه‌بووه‌ به‌ڵكو له‌ شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه‌ له‌ دایك بووه‌ ئه‌مه‌ش بۆ زانیاری زیاتری ئاماده‌كاری ئه‌م بابه‌ته‌ بێ‌ بنه‌مایه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شت هه‌ر بوختانه‌ كه‌ ده‌ڵی دكتۆر له‌سه‌ر ده‌می شه‌ڕی بزووتنه‌وه‌و یه‌كیه‌تیدا ووتوویه‌تی كه‌ شه‌ڕ دژی یه‌كیه‌تی جیهادێكی گه‌وره‌یه‌ وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌و شه‌ڕه‌دا بكوژرێت شه‌هیده‌ ده‌بوایه‌ ئه‌وه‌ به‌دۆكیۆمێنتێكی نووسراوی یان ده‌نگی یان كێ‌ شاهیده‌ كه‌ مامۆستا ئه‌و قسانه‌ی كردوه‌ بۆیه‌ ئه‌م قسانه‌ ووته‌ی مامۆستانین و هیچ كات مامۆستا فه‌توای له‌م شێوه‌یه‌یی نه‌داوه‌،سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌"ده‌ڵی دكتۆر ئاماده‌نیه‌ له‌ زانكۆیه‌كدا ده‌رس بڵێته‌وه‌ كه‌ كچ و كوڕ تیایدا تێكه‌ڵاوبن "نازانم ئه‌م زانیاریه‌ت له‌ كوێ‌ هێناوه‌ ده‌كرا ناوی ئه‌م زانكۆیانه‌ بڵی كه‌ داوایان له‌ دكتۆر كردوه‌ بۆ وانه‌ ووتنه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ نه‌ك له‌ خۆته‌وه‌ قسه‌بكه‌یت،هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی تری نوویسنه‌كه‌تدا كه‌ باسی له‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ دكتۆر "له‌هه‌وڵی جێگیر كردنی پێگه‌یی خۆیه‌تی له‌ناو خه‌ڵكدا به‌قسه‌ی خۆش"،دكتۆر ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌م پێگانه‌بووانایا كه‌ تۆ ده‌یان لێ‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌ستی ده‌كه‌وت به‌ڵام تاكه‌ مه‌به‌ستی دكتۆر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگای كوردیه‌ ئه‌مه‌ش زۆرر به‌ڕوونی لای خه‌ڵك دیاره‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی چاویان شتی ڕاست نابینی وه‌ك به‌ڕێزت ئه‌م جۆره‌ شتانه‌ نابینن، هه‌روه‌ها دكتۆر كه‌ سێكی "قسه‌ خۆش نیه‌" به‌ڵكو كه‌ سێكه‌ كه‌ قسه‌كانی بنیات نراون له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ربۆیه‌ خه‌ڵك به‌تامه‌زۆروه‌ چاوه‌ڕی ڕۆژانی هه‌ینی ده‌كه‌ن تا ئه‌و ووتار بخوێنێته‌وه‌،سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ "داوا ده‌كه‌ی سنورێك دابنرێت بۆ دكتۆر ئه‌گه‌رنا له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ جێگه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ كوردستان" زۆر هه‌ڵه‌ی چوونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆو له‌م سه‌رده‌مه‌دا دژی ئیسلامی سیاسی و گروپه‌ توند ڕه‌وه‌كان و زیاده‌ڕۆی بێت له‌ئیسلامدا چه‌ند كه‌ سانێكی وه‌دك دكتۆرن نه‌ك تۆ و هاوبیرانی تۆ هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ بزانی كه‌ یه‌كێك له‌مه‌به‌سته‌ سه‌ره‌كیه‌كان دكتۆر نه‌هێشتنی ئه‌م جۆره‌ بیرو باروه‌ڕانیه‌.هه‌روه‌ها كه‌ "ده‌ڵی دكتۆر خاوه‌نی بیرو باوه‌ڕێكی كۆنه‌" بێ‌ گومان دكتۆر شتێكی تازه‌ی پێنیه‌ به‌ڵام شتێكی پێیه‌ كه‌ هه‌زارانی وه‌ك تۆ و هاوبیرانی تۆ ناتوانن به‌رامبه‌ر بووه‌ستنه‌وه‌ چوونكه‌ ئه‌مه‌ بیرو باوه‌ڕێكی ئاسمانی و نه‌گۆڕه‌ وه‌ پێویسته‌ بزانی ئه‌م بیرو باوه‌ڕه‌ نه‌ شه‌پۆلی فیكری و سیاسیه‌ كه‌ته‌نها چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نی درێژیانه‌،ئه‌و فكره‌ی كه‌ تۆ به‌ ده‌هۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵ ده‌په‌ڕی و كردووته‌ به‌ئایدلۆژیا هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ وای لێ‌ كردووی كه‌ په‌نا به‌ریته‌ به‌ر ئه‌م جۆره‌ نووسینانه‌،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ دكتۆر هیچ كاتێك هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه‌ گه‌نجان واز له‌ بیرو هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بهێنن به‌ڵكو ئه‌وه‌ دكتۆر بوو كه‌ زانكۆی به‌جێ‌ هێشت و ووڵاتیشی به‌جێ‌ هێشت له‌سه‌ر ده‌می ڕژیَِمی به‌عسی له‌ ناوچوو چوونكه‌ ئاماده‌ نه‌بوو ببێته‌ به‌عسی هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌كه‌شی باجی زۆریان داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وایه‌تیانه‌،له‌هه‌مان كاتدا بیرو باوه‌ڕی نه‌ته‌وایه‌تی لای دكتۆر كارێكی پیرۆزه‌و نازناوی دكتۆر به‌م شێوه‌یه‌یه‌ له‌ جیهانی عه‌ره‌بیی و ووڵاته‌ بیانیه‌كان(دكتۆر عه‌بدولتیف ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌مین كوردی)ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ دكتۆر شانازی به‌كوردایه‌تی خۆیه‌وه‌ ده‌كات و هه‌موو كات له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه‌ كه‌ خه‌ڵك بیرو هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان به‌هێز بێت به‌ئه‌ركێكی پیرۆزیشی زانیه‌وه‌.

كه‌ "ده‌ش ڵێی دكتۆر ده‌یه‌وێت نووسینگه‌یه‌ له‌ مزگه‌وته‌كه‌یدابكاته‌وه‌ له‌وێش پێشوازی له‌ میوانه‌كان بكات "ئه‌مشت هه‌ر هه‌ڵه‌ وه‌ر گرتوه‌ چوونكه‌ دكتۆر هه‌وڵی شتی وه‌های نه‌داوه‌ به‌ڵكو لیژنه‌ی خێرخوازی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چوارقوڕنه‌ ژووری ئیمام و خه‌تیبان تێكداوه‌ كه‌ له‌ قاتی خواره‌وه‌ بووه‌ كراوه‌ به‌جێگای ده‌ست نوێژ له‌بری ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ژووره‌ له‌ قاتی دووه‌م دروست بكه‌ن كه‌ ئێستا ته‌نها دیواره‌كانی نیات نراون.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ دكتۆر ووتبی" ده‌رچوانی زانكۆ فاشیلن"، ئه‌مه‌ش قسه‌ی زۆرێك له‌خه‌ڵكی ئه‌مڕۆیه‌ نه‌ك ته‌نها قسه‌ی دكتۆر بێت،به‌ڵأم تێكه‌ڵ بوونی كچان و كوڕان هۆكارێكه‌ بۆ دابه‌زینی ئاستی زانستی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها به‌بیرو بۆچوونی دكتۆر به‌ڵكو ووڵاته‌ خۆرئاوایه‌كانیش له‌ ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌م ڕووه‌ وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وته‌وه‌ كه‌ تێكه‌ڵ بوونی كچان و كوڕان له‌ ناوه‌نده‌كانی زانكۆدا هۆكارێكه‌ بۆ دابه‌زینی ئاستی زانستی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنداو ته‌نانه‌ت زۆرێكیش له‌ ووڵاتانه‌ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه‌ كچان و كوڕان له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندندا له‌یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه‌،هه‌روه‌ها بوونی فقهێ‌ و خوێندنی وانه‌ی ئاینیش له‌ مزگه‌وته‌كاندا كارێكی خراپ نیه‌!!.

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌ڵی دكتۆر ووتوویه‌تی ده‌بێت نوێژنه‌كه‌ر سه‌ری له‌له‌ش جیابكرێته‌وه‌،ئه‌م قسه‌یه‌ زۆر بێ‌ بنه‌مایه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌یت و به‌ڵگه‌ت هه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی ڕوونكه‌وه‌ كه‌ دكتۆر له‌ كوێ‌ ئه‌م قسانه‌ی كردوه‌.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش كه‌" ده‌ڵی مامۆستا ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ كچان خۆیان ڕووت ده‌كه‌نه‌وه‌ (سفورن)"ئه‌ی قوربان خۆ ده‌ست خۆشیان لێناكان ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ پێناو مانه‌وه‌ی به‌ها جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگادایه‌،چوونكه‌ دیارده‌ی خۆ ڕووت كردنه‌وه‌ی كچان(سفوری) دیارده‌یه‌كه‌ زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان پێه‌وه‌ ده‌ناڵێنن نه‌ك ته‌نها كۆمه‌ڵگا مسوڵمانه‌كان ئه‌وه‌ش بزانه‌ خه‌ڵكی چه‌پ ڕه‌ویش دیارده‌ی (سفوری)خۆڕووتكردنه‌وه‌ به‌ حاڵه‌ تێكی خراپ ده‌زانن،بۆ نموونه‌ كاره‌كته‌ری به‌ناوبانگی جیهانی (چارلی چاپلین ) له‌ كۆتا نامه‌یدا كه‌ بۆ كچه‌كه‌ی نووسیوه‌ داوا له‌ كچه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ خۆی بپارێزێت له‌ دیارده‌ی خۆرووت كردنه‌وه‌(سفوری)وه‌ به‌كچه‌كه‌شی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ دیارده‌ی خۆڕووتكردنه‌وه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌و زۆربه‌ی ووڵاتان له‌ داهاتوودا تووشی ده‌بن بۆیه‌ خۆت له‌مه‌ بپارێزه‌و خۆت بۆ كه‌سێك ڕووت بكه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هاوسه‌رتوو ڕووحیت بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه‌،ئه‌وه‌ بیرو باوه‌ڕی كه‌سێكی چه‌پ ڕه‌و بووه‌ له‌چه‌ندین ساڵ له‌مه‌و پێش ئامۆژگاری كچه‌كه‌ی كردوه‌ ،ئه‌ی كه‌وابوو دكتۆر كه‌ خاوه‌نی بیرو باوه‌ڕێكی ئیسلامیه‌ به‌كارێكی خراپی نه‌زانێت؟؟؟

هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاشدا باسم كرد یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلامیی له‌ ڕانیه‌ له‌ دكتۆر نیگه‌رانین هه‌روه‌ها له‌و قسانه‌ی كراویشن هیچ كه‌سێك له‌ یه‌كیه‌تی زانایان ئه‌م قسانه‌ی نه‌كردوه‌ ئه‌مانه‌ش قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش یه‌كیه‌تی زانایان لقی ڕانیه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه‌ سه‌رجه‌می كارگێره‌ِكانیشیان واژۆیان كردوه‌ كه‌ ئه‌وان ئه‌م جۆره‌ لێدوانانه‌یان نه‌داوه‌ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌شیان به‌كتابێك كه‌ ژماره‌ 5 له‌ 18/1دا بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان ناردوه‌ و بێ‌ ئاگای خۆیان له‌م باریه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌،ئه‌م قسانه‌ش ته‌نها بۆ ئاژاوه‌ گێڕی كراون، سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ ده‌ڵی دكتۆر له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ كه‌ناڵی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕانیه‌ په‌لاماری مامۆستایانی ئاینی داوه‌ ئه‌مه‌شت هه‌ر زۆر دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ ئه‌وه‌ش بزانه‌ ووشه‌ی(په‌لاماردان)بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كار نایات كه‌تۆ ده‌ته‌وێت به‌ڵام به‌كارهێنانی له‌ پاڵ ناوی دكتۆردا ته‌نها بۆ سوكایه‌تی كردنه‌،پێویسته‌ بزانی كه‌ ئه‌م ووشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ چۆن و له‌ كوێدا به‌كار ده‌هێنرێن،هه‌روه‌ها ووشه‌ی (جڵه‌ویش)كه‌ به‌كارت هێناوه‌ له‌ نووسنه‌كه‌تدا ده‌چێته‌ خانه‌ی جوێنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش كارێكی دوو له‌ ئه‌خلاقیه‌،سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ "ده‌ڵی دكتۆر نه‌یتوانیه‌وه‌ دژایه‌تی وه‌زاره‌ت بكات ئه‌مه‌شت هه‌ر دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ چوونكه‌ دكتۆر بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه‌ دژایه‌تی هیچ كه‌سێك بكات چجای ئه‌وه‌ی دژایه‌تی وه‌زاره‌ت بكات به‌ڵكو مامۆستا ڕێزی زۆر له‌وه‌زاره‌ت ده‌گرێت و كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌ و به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش له‌ ساڵی 2001وه‌ ووتار ده‌خوێنێته‌وه‌ به‌ڵام تۆ له‌ نووسینه‌كه‌دا ده‌ڵی دكتۆر كارمه‌ندی وه‌زاره‌ت نیه‌ نازانم ئه‌م زانیاریه‌ت له‌ كوێ‌ هێناوه‌،له‌هیچ جێگه‌یه‌كیشدا دژی كه‌س قسه‌ی نه‌كردوه‌ چجای ئه‌وه‌ی دژایه‌تی یه‌كیه‌تی زانایان بكات له‌ بۆنه‌ ئاینیه‌كان وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دكتۆر یه‌كیه‌تی زانایانی به‌كرێ‌ گیراو نه‌زانیوون ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ش زۆر بێ‌ بنه‌مان،بۆیه‌ جارێكی تر ده‌ڵێین به‌داخه‌وه‌ كه‌ نه‌ده‌بوایه‌ له‌م گۆڤاره‌دا ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكرابایه‌وه‌ چوونكه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ دوورن له‌ هه‌موو یاسایه‌كی كاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ شێواندنی كۆمه‌ڵگا و ئاژاوه‌ گێری....