لێپرسراوی لقی گەرمیان: شەهید بوون لە پێناوی خاكی كوردستاندا شەرەفێكی مەزنە

ڕۆژی سێشەممە بەرواری 20/1/2015 و پاش ئەوەی ماوەیەك پێش ئێستا چەند پێشمەرگەیەكی قارەمان لە لایەن دڕەندەو  شەمشەمە كوێرەكانی داعشەوە شەهید كران تەرمی پیرۆزی كۆمەڵێك لەو پێشمەرگانە هێنرانەوە دەڤەری گەرمیان‌و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیش بەشداری بە خاك سپاردنی شەهید چۆمان عومەر رەئوف دەكات كە شەهیدێكی گەرمیانی نێو ئەو پۆلە پێشمەرگەیە بوو.

لەو مەراسیمەدا لێپرسراوی لقی گەرمیان  بە وتەیەك بەشداری كردو بەناوی یەكێتی زانایانەوە پرسەو سەرخۆشی گەیاندە كەس و كارو ئامادەبوانی مەراسیمەكەو دواتر تیشكی خستە سەر پێگەی شەهید لە ڕوانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوەو ئاماژەی بە وەدا كە شەهید بوون لە پێناو خاكی كوردستاندا شەرەفێكی مەزنەو شەهید چۆمانیش لەو پێناوەدا گیان و ڕۆحی خۆی بەخشیوە

دانا مەلا حەمەئەمین-گەرمیان.

هـ بـ