لقی گەرمیانی زانایان سێیەمین مەراسیمی مەولود لە ناحیەی ڕزگاری ساز دەكات

لە درێژەی كارو چالاكیەكانی تایبەت بە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەرمان موحەممەد درودی خوای لەسەربێت و بۆ سێ یەمین ساڵ لە سەر  یەك لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە مزگەوتی گەورەی ناحیەی ڕزگاری ئەنفال نشینی سەر بەقەزای كەلار ئاهەنگێكی قەشەنگ و شایستەی بە یادی مەولود ڕێكخست.

لەو مەراسیمەدا كە ژمارەیەكی بەر چاو لە بەرپرسان و كەسایەتی و شێخانی تەریقەت و پیاوماقوڵان و موسوڵمانانی ناحیەكە ئامادەی بوون بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز  دەستی پێكردو، پاشان وتاری بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستا مەلا عومەر فارس كارگێڕی لقی گەرمیانەوە خوێنرایەوەو، دواتر وتاری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لەلایەن مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانەوە پێشكەش كراو تیایدا پەیامی پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری خۆشەویستی گەیاندە ئامادەبوانی ئاهەنگەكەو موسوڵمانانی ناحیەكە

پاشان وتارێك لەلایەن مامۆستا مەلا لوقمان پێش نوێژو وتارخوێنی مزگەوتی سیراجەددین لە كەلار خوێنرایەوەو بە سرودو دابەشكردنی شیرینی ئاهەنگەكە ڕازێنرایەوە.

لە كۆتایی ئاهەنگەكەشدا بڕوانامەی ڕێگەپێدانی قورئان خوێندن بەخشرایە سێ‌ گەنج .

دانا مەلا حەمەئەمین- گەرمیان.

هـ بالیسانی