ناوچەی سیدصادقی یەکێتی زانایان سەردانی پارێزگاری سلێمانی کرد

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (18/1/2015) وەفدێکی ناوچەی سیدصادقی یەکێتی زانایان بە یاوەری جەنابی قایمقامی قەزای سیدصادق بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی پیرۆزبایی ودەست بەکاربوونیەوە وەک پارێزگاری نوێ سەردانی پارێزگاری نوێی سلیمانیان کرد.

لە دانیشتنێکدا یاداشتێکی چەند خاڵی ئاڕاستەی جەنابی پارێزگار کراو داواکرا جەنابیان داکۆکی کارێکی جددی قەزای سید صادق بن وخزمەتی تایبەت بە شارەکە بکرێ و بەڕێزیان هەوڵ وهیمەتی بەگەڕ بخات بۆ جێبەجێکردنی هەموو ئەو وەعدو بەڵێنانەی کە لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە ڕەزامەندی لە سەردراوە.

ئەمەو کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی سلیمانی وکاک اکرم شریف جیگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و کاک فیصل له‌ فراکسیۆنی خزمه‌ت و کاک صباح له‌ فراکسیۆنی سه‌ وزو کاک ئەنوەر تاهیرلە فراکسیۆنی شین ئەنجام درا.

 دانیشتنە زیاتر دەوڵەمەندکرا بەڕاوسەرنجی زانایان و ئامادەبوان، دواتر بەڕێز جەنابی پارێزگار هەوڵ و ماندووبوونی زانایانی ئاینی بەرزنرخاند وستایشی ڕۆڵی زانایانی کرد لە ئاڕاستەکردنی خەڵکی بۆچاکەو چاکەکاری و بە دەمەوەبوونی کێشەو گرفتەکاندا،  دانبشتنەکە زیاد لە کاتژمێرێكی خایاند وبەڕێزو حورمەتەوە وەفدی میوان بەڕێخران.

هـ بـ