ئاشكرایه ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كان هاتوه‌وه، هه‌رشتێك ببێته هۆی تێكچونی بهرژبهرژهوهندیهكان ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردووه، یه‌ك له‌و شتانه عه‌قل و ژیرییه كه‌ئیسلام گرنگی زۆری پێده‌داو داوای پاراستنی لێكردوین، كه‌واته هه‌رشتێ عه‌قل وژیری بشێوێنێ ئیسلام قه‌ده‌غه‌و حه‌ڕامی ده‌كات، بۆیه یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه‌مرۆڤ بێَهۆشوو قێزه‌ون و نزم ده‌كات (بیره)و هاوشێوهكانیهتی، بۆیه ئیسلام زۆر به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی كردوه‌و سزای دونیا‌و دواڕۆژی بۆ ئه‌وكه‌سانه داناوه، كه خۆیان بێهۆش ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی زانایانیش خواردنه‌وه‌ی ئاره‌ق به یه‌كێ له گوناهه گه‌وره‌كان داده‌نێن، چونكه له قورئانی پیرۆزدا 3 جار باسی ئاره‌ق دهكاو زیان‌و مه‌ترسیه‌كانی ڕوون ده‌كاته‌وه‌و داواش ده‌كا برشواداران لێی درووركهونهوه، هه‌روه‌ها زیاتر له 33 فه‌رمووده هاتووه كه ئاره‌ق خۆر به مهترسیو ئیمانیشی به لاواز له قه‌له‌م ده‌دات.
خوای گه‌وره له‌و باره‌وه ده‌فه‌روێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ يَمَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ ؤالْمَيْسِرُ ؤالَاَنصَابُ ؤالَاَزْلَامُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) المائده:90. خوای گه‌وره به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی دهكاتو ئارهزوومهندانیشی به كارێكی ناپه‌سند ناو ده‌بات، سه‌رفرازیش بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاری ده‌كات، كه خۆپارێزی له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی دهكهنو نایانه‌وێ به ده‌ستی خۆیان عهقَڵو هۆشی خۆیان تووشی تێكدان‌و گاڵته‌جاڕی به‌رن، به پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ریش(د.خ) هه‌موو جۆره مادده‌یه‌ك، كه مرۆڤ بێهۆش بكات حه‌رامه‌و هه‌ر به (خمر) حیسابه، وه‌كو (وێسكی_ بیره_ تلیاك) هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده‌ش هاتووه:( كلّ مسكر خمر وكلّ مسكر حرام ومن شرب الخمر في الدنيا فمات وهو يدمنها ولم يتب لم يشربها في الاخرة) رواه البخاری. كه‌واته هه‌موو بێهۆشكه‌رێك ئارهقو حه‌رامه‌و سزایه‌كه‌شی گه‌ر ته‌وبه نه‌كات بێ به‌ش بوونه له به‌هه‌شت.
هه‌ر له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و دهققانهی سه‌ره‌وه، پێویسته هه‌موومان به‌و په‌ڕی هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی ئایینی‌و ئه‌خلاقی دژی ئه‌و دیارده‌یه بوه‌ستینه‌وه‌و رێگه نه‌ده‌ین مناڵ‌و گهنجو لاوه‌كانمان روو له‌و جۆره دیارده‌یه بكه‌ن، هه‌روه‌ها رێگه‌ش نه‌ده‌ین هیچ كهسو لایه‌نێك به ناوی جیا جیا كارگه‌ی بیره له كوردستان بكاته‌وه، هیواداریشم هۆشیاری له‌و باره‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێ‌و سزای توندیش بۆ هه‌موو ئه‌وانه دابنێن، كه ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پێش نوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتی حاجی عومه‌ر بن دیان |