ناحیه‌ی رزگاری به‌ مه‌ولودی سه‌روه‌ر رازاوه‌ تر بوو

شەوی 25 لەسەر 26 ی كانونی دووەمی 2015 لە كەشێكی ئیمانی پڕ لە جۆش و خرۆشدا و لە مزگەوتی گەورەی ناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلار  بەبەشداری شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ژمارەیەك لە زانایانی ئاینی و كەسایەتی و ڕیش سپیان و موسوڵمانانی ناحیەكە ئیدارەی مزگەوتەكە مەراسیمێكی مەولود خوێندنەوەی ڕێكخست و تیایدا چەندین وتارو سرود و هۆنراوە پێشكەش كران و لەو مەراسیمەشدا  وتاری یەكێتی زانایان لەلایەن مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانەوە خوێنرایەوەو تیایدا پەیامی پیرۆزبایی یەكێتیەكە و زانایانی ئاینی گەیاندە ئامادەبوانی مەراسیمەكەو بەدابەشكردنی شیرینی كۆتایی بە مەراسیمەكە هێنرا.

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان.

 

هـ بـ