لقی ڕانیە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

 

رۆژی ( ٢٥-١-٢٠١٥) لە بارەگای لق بە ئامادە بونی کارگێڕان و بەرپرسی ناوچەکان لقی رانیەی یەكێتی زانایان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، سەرەتا چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە ، دواتر وێڕای دەست خۆشی لە کارو چالاکیەکان ، باسی ڕێزی یادی مەولودو بەرز ڕاگرتنی لە دەڤەرەکە تایبەت کە لق لە مزگەوتی گەورەی ڕانیە ئەنجامیدا، و باس لە نەبەردیەکانی پێشمەرگە کرا، و داواکرا لە مەکتەبی تەنفیزی کە هەوڵبدات کەناڵی ئامۆژگاری دابخرێت و دەنگی خۆی خستە پاڵ لقی سلێمانی و زانایانی تری کوردستان، چونکە ئەم کەناڵە بە زیان بەخش دەزانین بۆ موسوڵمانان و زانایان ، بە گوێ گر تن لە ڕاپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بە کۆبونەوەکە هات.