بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌وه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان زۆر دڵسۆزانه سووره له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ره‌نجامی شێوه‌ی دابه‌شكردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی له حهڵاڵیو حه‌رامی ده‌ركه‌وێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مامۆستایانی ئایینی‌و هاووڵاتیانی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه یه‌كێتی زانایان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له (7/9/2010) نووسراوی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردووه، تێیدا داوای روونكردنه‌وه ده‌كات له چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی ئه‌و (300) هه‌زار دیناره‌ی له پێشینه‌ی خانووبه‌ره وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوو جار گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومهتو، به‌ڕێز بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی كراوه. بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات هاووڵاتیان له‌و بابه‌ته دڵنیا بكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڵێنی پێداوین كه به زووترین كات روونكردنهوهكهمان بدهنێو، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌ییشتنی روونكردنه‌وه‌كه، دوای گفتوگۆ‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان به زووترین كات ده‌ره‌نجامه‌كانی به هاووڵاتیان راده‌گه‌یه‌نین.
|