مەكتەبی تەنفیزی پێشوازی لە پارێزگاری موسڵ دەكات

رۆژی چوارشەممە 4/2/2014 لە بارەگای مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی زانایان‌و مامۆستا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆك‌و مامۆستا دڵشاد گەڵاڵی پێشوازی كرا لە ئەسیل نوجێفی پارێزگاری موسڵ.

لە دوای بەخێرهێنان سەرەتا پارێزگاری موسڵ باسی كێشەو گیروگرفتەكانی هەنوكەی پارێزگاكەی كردو تیشكی خستە سەر مەترسیەكانی ئەم هەڵانەی بە ناوی مەزهەبگەرایی نێوان شیعەو سوننە لە عێراقدا روو دەدات‌و مەترسیەكانی رێكخ0راوی تیرۆریستی داعش بە شێكی تر بوو لە گفتووگۆكان‌و رایگەیاند كە هەوڵیان داوە لە رێگەی زانایانی ئایینیەوە خەڵك زیاتر هۆشیار بكەنەوە لە مەترسیەكاتی توندرەوی‌و توندوتیژی‌و پارێزگاریش بكەن لە پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی كۆمەڵگە.

پاشان سەرۆكی زانایان رایگەیاند كە ئێمە وەك یەكێتی زانایان لە رابردوو زۆر هەوڵماندا تاكو زانایانی ئایینی موسڵ ببینین‌و لە نزیكەوە گفتووگۆیان لە گەڵ بكەین لە سەر توندڕەویەكانی داعش تاكو هاندەر بێت بۆ روبەروبونەوەی فیكری لەگەڵ ئەم رێكخراوە، بە داخەوە ئەوان وەڵامی پێویستیان نەبوو، لە كۆتاییدا سەرۆكی زانایان ئامادەیی یەكێتی زانایانی نیشاندا بۆ هەر ئاسانكاریەك كە بۆ پارێزگای موسڵ بكرێ.

هـ بـ