لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بەشداری مەراسیمێكی ئیجازەنامەی مەلایەتی دەكات

ڕۆژی 3/ 2/ 2015 بە ئامادەبونی مەلا عبداللە ملا سعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی یاوەری لە مەكتەبی تەنفیزی و نوینەرانی حیزب و لایەنەسیاسیە كان و نوێنەرانی لقەكانی یەكێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی و جەماوەرێكی بەرفراوان لە مزگەوتی حاجی عوسمانی چوارتایی لە مەراسیمێكی شایستەدا بڕوانامەی زانستی مەلایەتی بەخشرایە 20 زانای ئایینی دەرچوی حوجرەكانی كوردستان.

سەرەتای مەراسیمەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد،پاشان  وتاری بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستا اسماعیل دێرێی  وتارخوێنی مزگەوتەوە خوێنرایەوە دواتر هەر یەك لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی و مامۆستا محمودی ئازادی بە نوینەرایەتی مامۆستایانی ئیجازەدەر   وتاریان خویندە وە ،

پاشان لەو مەراسیمەدا مامۆستا مەلاعبداللە سعیدسەرۆكی یەكێتی زانایان  وتارێكی خوێندەوە وپیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی ئیجازە دەرو سەرجەم ئەوبەڕێزانە كرد كە بڕوانامە وەردەگرن، دواتر ئاماژەی بە ڕۆڵی كارای حوجرەو مزگەوتەكانی كوردستان كرد لە ڕابردودا كە سەرجەم گەلی كورد لە بوارەكانی شۆڕش و زانستە ئیسلامیەكان و ئەدەبیاتی كوردیدا قەرزاری مزگەوت وحوجرەكانە لە بەشێكی تری  وتارەكەیداسەرۆكی زانایان باسی لەر  ِۆڵی مامۆستایانی ئاینی كرد لەپشتگیری كردنی هێزەكانی پێشمەرگەو بەرپەرچ دانەوەی ئەو بیرە تەكفیرییەی سەری هەڵداوە كەسانێك دورلەهەمو بنەماكانی ئیسلام فتوای كوفرو لە ناوبردنی خەڵكی ئەدەن و چەمكی پیرۆزی جیهاد لە كەدار ئەكەن، سەرۆكی زانایان ئەوەی دوپات كردەوە  كە پێویستە سەرجەم سیاسیەكانی وڵات بەشانازیەوە خزمەتی مزگەوت و مەلای كورد بكەن پێیان شەرم ونەنگی نەبێت كە ڕوبكەنە مزگەوت و شوێنە پیرۆزەكان.

لە بەشێكی تری  وتارەكەیدا سوپاسی سەرجەم مامۆستایانی ئایینی كرد لەو هەڵمەتی پشتگیری كردنەی لەم ماوەپێشوەدا بۆ هێزی پێشمەرگەیان كردویانە وپێیشی وابو مەلای كورد لە ئێستاو ڕابردوشدا لەگەڵ ئازاری گەلەكەیدا بووە و هەموكات سەربازێكی گووم ناوی ووڵاتی كوردەواری بون، لە كۆتایی  وتارەكەیدا ئیدانەی ئەو دەستدرێژیانەی كرد كە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی كەركوك و جەلەولا و زومارو مەخمورو سەرجەم ناوچەكانی تر ئەنجامیان داوە، دوپاتیشی كردەوە ئەو كارە تیرۆریستیانە هەرگیز لە دلسۆزی و غەمخۆریمان بۆ وڵاتەكەمان ساردمان ناكاتەوە پشتیوان بەخوای میهرەبان گەلی كورد بە تەبایی و یەكڕیزی بە سەرجەم مافە ڕەواو شەرعیەكانی خۆی دەگات و خەونی ناحەزان و تیرۆریستانیش بەتاڵ دەكاتەوە .

 دواتر بڕوانامەكە خوێنرایەوە و بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربوو مێزەری مەلایەتی كرایە سەریان و بە چەندین سرودی ئایینی كۆتایی بە مەراسیمەكە هات . شایانی باسە لەومەراسیمەدا لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بروسكەیەكی ئاراستەی لیژنەی ئامادەكاركردئەمە ی خوارەوە دەقەكەیەتی 

بە ڕێزان. بەناوی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئەوبرابەڕێزانەدەكەین كەتەمەنی خۆیان بەخشیوەو لەخزمەتی مامۆستایانی گەورەوسەروەردا قۆناغەكانی خوێندنیان بڕیوەو ئەمڕۆش بەروبومی ئەوماندوبونەیان بەدەست هیناوە ولەم مەراسیمە شكۆدارەداتاجەزێڕینەی مەلایەتی دەكرێتەسەریان وبڕوانامەی زانستی وەردەگرن . لەخوای میهرەبان داواكارین ئەم خەڵاتەیان لێ پیرۆزبكات وبتوانن بەزانستەكەیان پەیامی ڕاست ودروستی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕابگەیەنن وخزمەتی خاك ونیشتیمانی كوردەواری پێ بكەن.وسەركەوتو بن لەكاری داهاتویان .ولەهەمان كاتدادەست خۆشی وپیرۆزبایشمان ئاراستەی ئەومامۆستا بەڕێزانە دەكەین كەكاتی خۆیان بەخشیوەلەپێناوپێگەیاندنی ئەم كۆمەڵە فەقێیە لەخوای گەرەوداواكارین تەمەن درێژیان بكات بۆخزمەت كردن بەئاینی پیرۆزی ئیسلام ونمونەیان هەردەم لەزیادبوندابێت .بەڕێزان دەرچونی ئەم پۆلە فەقێیەوچەندینی تربێگومان بەروبومی حوجرەكانی كوردستانەوڕاستیەكی حاشاهەڵنەگرە كەسەرجەم گەلی كوردلەهەموبوارەكانداقەرزاری مزگەوت وحوجرەكانەچونكە سەركردەكانی وەك [شێخ سعیدی پیران و مەولاناخالید و شێخ مەعروفی نۆدێی وكاك ئەحمەدی شێخ و قازی محمدی شەهیدوملامصگفی بارزانی ] بەرهەمی مزگەوت وحوجرەكانی كوردستان بون زاناكانی وەك [قزڵجی موصەنیفی چۆڕی وأبن وئادەمی باڵەكی وملای گەورەی پێنجوێنی وملاعبدالقادری گەورەی بیارەوأبن القرداغی و مامۆستاعبدالكریمی مدرس هتد ] بەرهەمی حوجرەكان بون بەهەمان شێوە لەبوارەكانی شیعرو ئەدەبیاتی كوردیدا حوجرەكانی كوردستان سەدان وهەزاران [مەولەوی ومحوی ونالی ومەلای جەزیری و وەفایی وناری وپیرمێردوحاجی قادری كۆیی]وچەندینی تری بەرهەم هێناوە كە ئەگەر ئەدەبیاتی كوردی دەرچوی مزگەوت وحوجرەكانی لێ دەربكەی شتێكی وای نامێنیتەوە كەشایستەی باسكردن بێت هەربۆیە هەتا حوجرەكانی كوردستان دەورو ڕۆڵی خۆیان لەم ووڵاتە دا دەبینی هیج جۆرە كوشت و بڕوتوندوتیژی وبیرێكی تەكفیری بونی نەبو هەربۆیە لەم كات و ساتە هەستیارەداجێیی خۆیەتی كەداوالەحكومەتی هەرێمی كوردستان ولایەنە پەیوەندی دارەكان بەكەین كاربكەن بۆسەرلەنوێ بنیات نانەوە ی حوجرەی مزگەوتەكان بۆبرەودان بە فەقێ وخوێندنی زانستە شەرعیەكان

لەكۆتایداجارێكی تریش پیرۆزبایی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین ودەست خۆشی لەسەرجەم ئەوكەس وخێرخوازانەش دەكەین كەیارمەتی دەربون بۆدەرچونی ئەم كۆمەڵە فەقێیە

لەگەڵ ڕێزوحورمەتمان بۆهەمولایەك

لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

راگەیاندنی لقی لقی سلێمانی.

 

هــ بالیسانی.