لقی پشدەری زانایان پێشوازی لە لقی 11 پارتی ئەكات

رۆژی دووشەممە 2/2/2015 لقی پشدەری یەكێتی زانایان  بە ئامادەبونی لێپرسراوی لق (ملا أحمدی خانقا) وچەند مامۆستایەكی تر پێشوازی كرا لە شاندێكی لقی 11 پارتی دیموكراتی كوردستان  كەپێكهاتبون لە بەڕێزان لێپرسراوی لق (كاك نەجات حسن) و لێپرسراوی ناوچەی قەڵادزێی پارتی دیموكراتی كوردستان (كاك بایز ئاغا) و چەند كارگێڕانی تریش كە بۆ سەردان لقەكەمانیان بەسەر كردەوە  .

 لەدانیشتنێكدا باس لە هەمەهەنگی نێوان هەردوك لقی پشدەری زانایان و  لقی11 پارتی كرا و خەبات و تێكۆشانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانمان بە گەورەترین فیداكاری و خزمەت بۆ كوردو كوردستان نرخێنرا لە دیفاع كردنیان و بەرەنگار بونەوەیان بۆ (داعش)ی ستەمكارو هەموو دوژمنێكی تر كە بیانەوێ‌ دەستی چەپەڵیان بۆ كوردوستانمان درێژ بكەن .

پاشان بەڕێزەوە بەڕێكران  ..

ڕاگەیاندنی لق .م.محمد بێگەڵاسی.

هـ بـ