لقی شەقلاوەی زانایان پێشوازی كرد لە بەرێوبەرایەتی بەرەنگار بونەوەی توندو تیژی ئافرەتان

 رۆژی دووشەمە رێكەوتی 2-2-2015 بەرپرس و كارگێرانی لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایان و بەشێك لە پێشنوێژ و وتار بێژانی شەقڵاوە پێشوازیان كرد لە بەرێوەبەرو كارمەندانی ( بەرێوبەرایەتی بەرەنگار بونەوەی توندو تیژی ئافرەتان) لە بارەگای لقی شەقلاوەی یەكیتی زانایان.

 سەرەتا م.تحسین خۆشناو بە ناوی زانایان بەخێرهاتنی لە مێوانان كرد و باسی رۆلی زانایانی كرد لە خەمخۆری ئاشتی و ئاشتەوایی لە نێو كۆمەڵگادا و پاراستنی رێزو حورمەتی خانەوادەو خێزانەكان‌و پاراستنی بەرژەوەندیەكانیان بە تایبەتی لە وتارەكانی هەینیدا وە هەروەها كار و چالاكیەكانی ئەو بەرێوبەرایەتیەی كە تێك گیر نەبێ‌ لەگەڵ ئاین و عورفی كوردەواری بەبەرز نرخاند .

راگەیاندنی لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان.

م/یوسف علی گەرەوەیی

 

هــ بــ