لقی گەرمیانی زانایان بەشداری مەراسیمی بەخاك سپاردنی شەهیدی فەرماندە لیوا حسین مەنصور دەكات

پاش ئەوەی چەكدارانی داعش لە سنوری كەركوك پەلاماری هیزەكانی پێشمەرگەیانداو لە ئەنجامدا كۆمەڵێك شەهیدو برینداری لێكەوتەوەو لە نێویشیاندا لیوا حسین مەنصور فەرماندەی لیوای پشتیوانی دووی هێزەكانی پێشمەرگە شەهید بوو  و هەمان ڕۆژ  تەرمی شەهیدی ناوبراو گەیەنرایەوە كەلار و لە مزگەوتی تەقوای شاری كەلار لەلایەن مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانەوە نوێژی لە سەر كراو پاشان لە نێو ئاپۆڕایەكی یەكجار فراواندا تەرمەكەی گەڕێنرایەوە بۆ زێدی خۆی لەشاری خانەقین‌و لە گۆڕستانی خدر زندەی شارەكە لە مەراسیمێكی شایستەدا بەخاكسپێردرا و لەبارەیەوەو لە ڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە لێپرسراوی لقی گەرمیان پرسەو سەرەخۆشی خۆی و سەرۆكایەتی یەكێتی زانایانی گەیادە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بەكارەساتێكی جەرگ بڕی وەسف كرد

شایانی باسە لەو مەراسیمەدا شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانیش ئامادە بوون

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان.

هـ بـ