مامۆستا مەلا بایز بەرپرسی ناوچەی رواندز كۆچی دوایی كرد

رۆژی چوارشەممە 11/2/2015 مامۆستا مەلا بایز رسول مەلا شێخ فەقیانی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی گەیلانی‌و بەرپرسی ناوچەی رواندزی یەكێتی زانایان لە تەمەنی 59 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

 بەم بۆنەیەوە مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان پرسەو سەرەخۆشی  ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو كردو داوای بەهەشت‌و لێخۆشبوون بۆ مامۆستاو سەبرو ئارامی بۆ خانەوادەكەی لە خوای پەروەردگار دەخوازن.

مامۆستا مەلا بایز بە درێژایی تەمەنی كەسێكی خزمەتكاری ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و دۆزی رەوای نەتەوەكەی خۆی بوو.

انا لله وانا الیه راجعون.

 

هــ بـ