بەرپرسی لقی گەرمیان: ئەوەی داعش دەیكات دژی هەموو بەها ئاینی و مرۆڤایەتیەكانە

ڕۆژی سێشەممە 10/2/2015 بە بەشداری
ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و ڕێكخراوەیی و زانایانی ئاینی و
كەسایەتی و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان لە گۆرستانی برایم خانی سەربە ناحیەی سەر
قەڵای قەزای كفری لە مەراسیمێكی شایستەو شكۆداردا تەرمی شەهیدی دەستی داعش نقیب
فاروق محمد عزیز خان بە خاك سپێردرا.



لەو مەراسیمەدا كە شاندێكی لقی كەرمیانی
یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەشداری تێدا كرد كۆمەڵێك ووتارو برسەنامە
بێشكەش كران لەو بارەیەوە مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی
و لێپرسراوی لقی كەرمیان لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر كارە قێزەونەكانی ڕێكخراوی
تیرۆریستی داعش و باسی لە پێگەی شەهید كرد لە روانكەی ئاینی ئیسلامەوەو ئاماژەی
بەوە كرد كە ئەو كارانەی داعش دەیكات پێجەوانەی هەموو بەها ئاینی و مرۆڤایەتیەكانە
و بەناوی لقەكەمان و سەرۆكایەتی یەكێتی زانایانەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی كەس و
كارو خانەوادەی شەهیدی ناوبراو كرد.



شەهید نەقیب فاروق محمد عەزیز خان
لەسەرەتاكانی سەرهەڵدانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچەكانی جەلەولاو سەعدیە لەگەڵ
پاسەوانێكی كەوتنە دەست شەمشەمە كویرەكانی داعش و لەلایەن تیرۆرستانەوە شەهید
كران.



لە لایەكی ترەوە لە ناحیەی پێباز لقی
گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری ئاشتیەواییەكی كۆمەڵایەتی دەكات



بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی و
زانایانی ئاینی و دانشتوانی كوندەكانی ناحیەی پێبازی سەربەقەزای كەلار
ئاشتەواییەكی كۆمەڵایەتی لە نێوان دووبنەمالەی عەشیرەتەكانی ناوچەكە بەڕێوەچوو



لەو مەراسیمەدا مامۆستا مەلا حەمەئەمین
كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی
ئیسلامی كوردستان لە ووتەیەكدا تیشكی خستە سەر بیگەی ئاشتی لە ئاینی پیرۆزی
ئیسلامداو دەستخۆشی لە هەردوو بنەماڵەی خاوەن ئاشتیەواییەكە كرد بۆ ئەنجامدانی ئەو
كارە خیرە .



دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان.

 

 



هـ بالیسانی