بەرپرسی لقی گەرمیان: میللەتی كورد هەمیشە پەرۆشی ئاشتی برایەتی بووە

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 13/2/2015 لە مزگەوتی شەهید ئیبراهیم ئەحمەد لە ناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای كەلار بەبەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی و پیاوماقوڵان و شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەی عەشیرەتەكانی عەمەڵە و گێژ بەڕێوە چوو.

لەو ئاشتەواییەدا مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبوان كردو باسی گرنگی ئاشتی و ئاشتەوایی كرد لە روانگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە و هەڵویستی مەردانەو پەرۆشی میللەتی كوردیشی بۆ ئاشتی و برایەتی هەمیشە خستەروو.

دانا مەلا حەمەئەمین- گەرمیان.

هـ بـ