لقی سۆران بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ بەسەردەكەنەوەو بەشداری پرسەی مامۆستا بایز دەكەن

شاندێكی لقی سۆران بەسەرپەرشتی م مەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق‌و هەروەها یاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید ،سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوو چۆی سۆرانیان كردو لەلایەن عەقید عوسمان بەرێوەبەری هاتووچۆ بە گەرمی پێشوازی كران.

ئەمەو لەو دانیشتنەی كە لە نێوانیاندا بەڕێوەچوو شاندی لق بە بۆنەی تازە دەستبەكاربوونی وەك بەرێوەبەری هاتوو چۆی سۆران پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی عەقید عوسمان كردو هیوایان خواست كەخوای گەورە پشتیوانیان بێت‌و لەكارەكانیدا سەركەوتوبێت‌و بتوانێ‌ خزمەتی زیاتر بە  هاولاتیانی سنوری سۆران بكات،

ئەویش لە لایەن خۆیەوە سوپاسی خۆی بۆ هەڵوێستی شاندەكە دەربڕی‌و بەڵێنی دا كە وەك هەمیشە خزمەتكارێكی نیشتمانەكەی بێت، هەروەك رۆڵی زانایانیشی بۆ سەرخستنی كارەكانی بە هەند زانی‌و دوای كردكە پشتیوان بن بۆ سەرخستنی بواری هاتۆچۆ كە ئاینی ئیسلام‌و زانایان رۆڵی سەرەكی دەبینن لە ڕینمایی كردنی تاكەكانی كۆمەڵگاو وشیاركردنەویان لە كاری خراپ‌و بەدڕەفتاری،

ئەمەو هەردوولا بەڵێنیاندا كە هاوكارو هەماهەنگی یەكتربن لەپێناو گەیاندنی خۆشگوزەرانی‌و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە مەترسیەكانی هاتۆچوو، هەروەها هاولاتیانیش پابەند بكرێن بە ڕێنماییەكانی هاتۆچو بۆئەوەی زیاتر سەلامەتی خۆیان بپارێزن‌و لەكۆتایشدا دووبارە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ سوپاسگوزاری خۆی بۆمامۆستایانی ئایینی دەربڕی كە هەمیشە هاوكاربونەو دلخۆشیش بوون بەرسەردانەكە.

 

لە لایەكی ترەوە بە بۆنەی كۆچی دوایی ( مامۆستا مەلابایز رسول فەقیانی) كەسایەتی‌و مامۆستای ئاینی‌و بەرپرسی ناوچەی رواندوزی یەكێتی زانایان ،هەریەك لەبەرێزان مامۆستا مەلاعەبدولڵامەلاسەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و، مامۆستا مەلاخالد مەلەكی بەرسی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان‌و، هەروەها مەلاوەیسی مەلاسەعید بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران ، ، هەروەها ئامادەبوونی ناوچەی رواندزی یەكێتی زانایان‌و تێبینەرایەتی ئەوقافی رواندوزو ، ژمارەیەكی بەرچاوی مامۆستایانی ئاینی ناوچەكە، دوابەدوای ئامادەبونیان لە ڕێورەسمی بەخاك سپاردنی تەرمی خوالێخۆشبوو، بەشداریان كردلە پرسەی مامۆستای خوالێخۆشبوو،

لەپرسەكەدا وێرای دەربڕینی هاوخەمی‌و پەرۆشی خۆیان بۆ لە دەستدان‌و كۆچی دوایی مامۆستاو خستنە رووی رۆڵی مامۆستا لە خزمەتكردنی بواری ئاینی‌و نەتەوەی ، هیواخوازبوون كەخوای گەورە رۆحی مامۆستا بەبەهەشت شاد بكات‌و سێبوریش بداتە خانەوادەكەی .

راگەیاندنی لقی سۆران.

 

هـ بـ