ئه‌زهه‌ری شه‌ریف ته‌ماشاكردنی ڤیدیۆی كوشتن‌و سه‌ربرین‌و سوتاندنه‌كانی داعش حه‌رام ده‌كات

له‌ فه‌توایه‌كدا ئه‌زهه‌ری شه‌ریف هۆشداری ده‌داته‌ سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی راگه‌یاند له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆو وێنانەی رێكخراوە تیرۆریستیەكان بڵاوی دەكەنەوەو تێیدا خەراپەكاری‌و تاوانە تۆقێنەرەكانیان نیشان دەدەن.

لە بەشێكی تری فەتواكەی ئەزهەر هاتووە: بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە دەبنە هۆكار بۆ ئازاردانی ویژدانی مرۆڤەكان‌و مەبەستی گڵاوی تیرۆریستەكانیش دێتە جێ لە دروست كردنی ترس‌و تۆقاندن لە لای خەڵك‌و دابەزاندنی ورەی رۆڵەكانمان‌و، ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش ناشیرین نیشانی خەڵك دەدرێ‌و بانگەوازە درۆینەكەی دوژمنانی ئیسلامیش دێتە جێ بەوەی ئیسلام مایەی ترس‌و تۆقاندنە، كەچی ئایینی ئیسلام‌و هەموو ئایینەكانی تر دوورن لەم جۆرە كردەوە وەحشی گەراییانە.

لە كۆتایی فەتواكەی ئەزهەردا هاتووە: تەماشاكردن‌و بڵاوكردنەوەی ئەم ڤیدیۆ تۆقێنەرانە كە لە لایەن تیرۆریستانەوە بڵاو دەكرێنەوە حەڕامەو دروست نیە.

 

هـ بـ