لقی ڕانیە لە پێشوازی سەرۆکی زانایان و چەند چالاکیەکدا

بەرواری١٦
-٢- ٢٠١٥ لقی ڕانیە پێشوازی لە مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆکی یەكێتی زانایان
و شاندێكی یاوەری کرد ,کە سەردانی دەڤەری ڕاپەڕینیان کرد بوو, سەرەتا بەشداری ئەو
سیمینارەی کرد کە بۆ بەڕێز سەرۆکی زانایان سازکرابوو لە پەیمانگای زانستە ئیسلامیەكانی
ڕانیە لە سەر کوشتن و بڕینی نابەجێ و تایبەت سەربڕین و سوتاندنی خەڵک ,کە بەڕەفتاری
دوور لە ئایینی وەصف کرد ، دواتر بەیاوەری لقی رانیە سەردانی ئەوقافی ڕاپەڕینیان
کرد، هەروەها لە شارۆچكەی حاجیاوا سەردانی بە ڕێز (حاجی ملا انور) یان کرد بەمەبەستی
بەسەر کردنەوە, کە ماوەیەکە نەخۆشەو دوعای بە خێریان بۆ کرد.



لە
لایەكی ترەوە لە درێژەی كاروچالاكیەكانی لقی رانیەدا, بەرپرسی لق (ملا عبداللە) ی
زەنگڵ بەشداری دوو کۆبوونەوەی کرد کە لە شارەوانی ڕانیەو کتێبخانەی گشتی ئەنجام
دران بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ (٥-٣)کە ڕۆژی ڕاپەڕینی شاری ڕانیەو دەڤەری ڕاپەڕینە
,هەروەها بەرواری (١٧-٢)  هه ندێ ئەندامی
لق بۆ کەناڵی نەورۆز تیڤی دوان لەسەر ڕەوشی ئێستای کوردستان وچۆنیەتی بەیەکەوە کار
کردنی حیزبەکان بۆ بەرەو پێش بردنی کوردستان بەگشتی.