بە مەبەستی پیرۆزبایی ناوچەی سید صادق سەردانی كۆلێژی پەروەردەی شارەكە دەكات

ڕۆژی دووشەممە بەرواری (23/2/2015) وەفدێکی ناوچەی سیدصادقی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی وکردنەوەی سه‌ردانی  فاکەڵتی پەروەردەیی زانستە مرۆڤایەتیەکانی کرد لەقەزای سیدصادق، وەفدەکە لە لایەن ڕاگری کۆلێژ جەنابی (دکتۆر فوئاد)ەوە بەگەرمی پێشوازی لێکراو بەخێر هێنانی میوانانی کرد، زانایان بەناوی تەواوی زانایانی قەزاکەوە پیرۆزباییان لە بەڕێزیان کردو و کردنەوەی ئەو بەشە یان لە زانکۆی سلێمانی لەقەزاکەدا بەگرنگ وەصف کرد، کە کاریگەری لەسەر ڕەوتی ڕۆشنبیری شارەکە هەیەو کارئاسانی باشیشە بۆ نەوە و ڕۆڵەکانی ، ئومێدیان خواست زۆربەی بەشەکان تا دەگاتە زانکۆی سیدصادق لە شارەکەدا بەرقەرارببێت، هەروەها زانایان ئامادەییان نیشاندا بۆهەموو هەماهەنگییەک کە بخرێتە ئەستۆیان.

دواتر ڕاگری کۆلێژ زۆربە گەرمی سوپاسی زانایانی کرد و داوای هەماهەنگی و پشتیوانی جەماوەری لێکردن لە بەرەو پێشخستن وخزمەتکردنی ئەو کۆلیژە، چونکە ئەو ناوەندە دەبێتە ناوەندێکی زانستی ئەکادیمی کە بەسوودو قازانجی شارەکە دەشکێتەوە. 

دواتر دکتۆر سلام عبدالکریم ڕۆلی زانایانی لە دەڤەرەکەدا بەرز نرخاند کە داکۆکی کاری مافی دانیشتوانی شارەکەمان

بوون وهۆکاری ئاشتی کۆمەڵایەتی بوون وئەم کۆلێژەش بەرهەمی هەوڵ ولێبران و ماندوو بوونی ئەوانە وەک سەرجەم چین وتوێژەکانی تر 

ئینجا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ وەفدی زانایان لەلایەن ڕاگرو مامۆستاکانیەوە بەگەرمی بەڕێکران وبەڵینی سەردان وهەماهەنگیان دا