مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی خانه‌قاو ته‌كیه‌ی شێخ عوسمان سیراجه‌ددین له ئه‌سته‌نبۆڵ وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك ناوهندو پێگه‌یه‌كی گرنگی دینداری‌و ئه‌لقه‌ی زیكر‌و خهتمهو قوڕئان خوێندن هه‌ژمار ده‌كرێ، له‌هه‌مان كات شوێنێكی دیاریشه له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك‌و رێبواران‌و موریدانی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی‌و ئه‌هلی ته‌سه‌وف. ئه‌و شوێنه هیچ كات بێ میوان نیه‌و میوانه‌كانیش له رووی زمان‌و رهنگو ده‌نگه‌وه جیاوازن، چونكه له زۆربه‌ی وڵاتان موریدو خۆشه‌ویستانی ئه‌و رابه‌ره رۆحیه‌و په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌ت رووی تێ دهكهنو به‌چاوی رێز‌و شكۆوه لێی ده‌ڕوانن. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كاریگه‌ری‌و لێهاتووییو دڵسۆزی‌و زانایی‌و عیرفانی كه‌سایه‌تی شێخ عوسمان سیراجه‌ددینی نه‌قشبه‌ندی له لایه‌ك‌و، ئه‌و خزمه‌ته جوان‌و گرانبه‌هایه‌ی پێشكه‌شی كردووه‌و بناغه‌یه‌كی جوانی بۆ داڕشتووه له لایه‌كی تره‌وه. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی دهستكهوتوون ژماره‌ی موریدانی ئه‌و زاته‌و رێبازی ته‌سه‌وف ده‌گاته دوو ملیۆن كه‌س له‌ناو وڵاتی توركیا، له‌ناو ئه‌و رێژه‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به‌هۆی خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌و رابه‌ره رۆحیه، سه‌ردانی خانه‌قاو مه‌زاره‌كه‌ی دهكهنو شه‌وانه‌ش به‌ژداری ئه‌لقه‌ی زیكردو خه‌تمه ده‌بن، به‌تایبه‌تی شه‌وانی یه‌كشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه، به زۆریش وایه مامۆستا محمد ههورهمانیو حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵای شمشه‌ك سهرخهتمهن له ئێستادا. له‌و خانه‌قایه خزمه‌تێكی باشی خه‌ڵك ده‌كرێ‌و سێ ژه‌مه خواردن ئاماده‌یه‌و كه‌سیش بۆی نیه كه‌س له‌و شوێنه بگێڕێته‌وه‌و میوان داری نه‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریته وه‌سیه‌تی جه‌نابی شێخ عوسمان بووه، كه پێویسته خه‌ڵك خزمه‌ت بكرێ‌و هه‌موو جۆره كه‌سێكیش جێی بكرێته‌وه. له‌و خانه‌قایه به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی به به‌رده‌وامی سی تا چل كه‌سی لێیه‌و، جاری وایشه رێژه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه‌و بۆ دووسه‌د تا سێ سه‌د كه‌س، كه ده‌بنه میوان‌و له‌شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئهستهنبۆڵو ته‌نانه‌ت وڵاتانی تره‌وه به مه‌به‌ستی رێز‌و خۆشهویستیو زیاره‌تی مه‌زارگه‌ی جه‌نابی شێخه‌وه دێن‌و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌مێننه‌وه. له ئێستادا به شێوه‌ی فه‌رمی كه‌سێكی تایبه‌ت دیار نیه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و شوێنه بكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می حه‌یاتی شێخ خزمه‌تیان كردووه‌و دڵسۆز‌و خه‌مخۆری ئه‌و خانهقایهن، ئێستا ژماره‌یان بیست و دوو كه‌سه‌و پێكه‌وه ماوه‌ی دوو مانگ جارێك كۆده‌بنه‌وه‌و چ كهمو كوڕیه‌ك هه‌بێ چاره‌سه‌ری دهكهنو چیش باش‌و بهجێو پێویست بێ بۆ خزمه‌تی ئه‌و شوێنه بڕیاری بۆ ده‌رده‌كه‌ن. كۆمه‌ڵێك خێرخوازیش هه‌ن هه‌میشه چاویان له‌سه‌ر ئه‌و شوێنهیهو به‌رده‌وامیش خۆیان به خزمه‌تكاری ئه‌و شوێنه ده‌زانن، رێگه ناده‌ن هیچ كهمو كوڕیه‌ك له‌وێ روو بدات. ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی ئیشرافی ئه‌و خانه‌قایه دهكاو به ئه‌ندامانی وه‌قف ناسراون، وه‌ك جۆرێك له رێكه‌وتنی نافه‌رمی شێخ مقداد یه‌ڵماس كه زانایه‌كی دیاری شاره‌كه‌یه‌و دڵسۆزێكی تایبه‌تی جه‌نابی شێخ‌یش بووه، وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری وه‌قفی ئه‌و خانه‌قایه ناو دهبهنو راوێژهكان زیاتر بۆ لای ئه‌و ده‌گێڕنه‌وه. ئه‌وه‌ی پتر جێی دڵخۆشیه ئه‌و پلان‌و هه‌نگاوه نوێیه‌یه، كه به نیازن كاری بۆ بكهنو نه‌خشه‌یه‌كی تازه بۆ كۆی ئه‌و موڵك‌و وه‌قفه دارێژن، كه توانای زیاتری خزمه‌ت كردنی له هه‌موو رووێكه‌وه هه‌بێت. هه‌ر له‌و پلاندا بڕیار وایه مزگه‌وتێك دروست بكرێ، كه شوێنی 1500 تا 2000 كه‌سی تیا جێ بێته‌وه‌و له‌ته‌ك ئه‌مه‌ش مه‌دره‌سه‌یه‌ك دروست ده‌كرێ، كه 150 تا 200 قوتابی خوێندن‌و ئه‌زبه‌ركردنی قوڕئانی پیرۆز له‌خۆ بگرێت، سه‌ره‌ڕای دروستكردنی میوانخانه‌و لێك جیاكردنه‌وه‌ی شوێنی نانخواردن‌و حه‌وانه‌وه‌و دروستكردنی شوێنێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی خزمه‌تكاری ئه‌و شوێنه‌ن. شایانی باسه وێڕای داهاتی ئه‌و وه‌قفه، ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌رجی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كێشێ پیاوێكه به‌ناوی حاجی عه‌بدوڵڵا ده‌ده، بڕی ئه‌و خه‌رجیه‌ش به‌پێی زانیاری‌و پلان‌و نه‌خشه‌ی پرۆژه‌كه به هه‌شت ملیۆن دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت. |