بەرواری ٢٥-٢-٢٠١٥ بە ئامادەبونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا سەرەتا چەند ئایەتێکی قورئان خوێندرایەوە, دواتر بەرپرسی لق وێڕای دەست خۆشی کاروچالاکیەکان بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەنداماندا باس لەم بابەتانەکرا , نیگەرانی خەڵک لەسەر دواکەوتنی بودجەو موچەو ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ،هەروەها باس لەوە کرا کە وەزارەتی ئەوقاف دەبێ ڕێز وسوپاس ئەو وتاربێژانە بکات، کە لە دەڤەری ڕاپەڕین زۆر ڕاشکاوانە باسی ڕووبەڕوو بونەوەی داعشو، ڕۆڵی پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگ و یەکڕیزی تەواوی گەلی کوردیان کردوەو، باس لە پێشوازی سەرۆکی زانایان كرا بۆ دەڤەری بیتوێن و ئامادەبونی لق لەسیمینارەکەیدا، بە گوێگرتن لە ڕاپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بە کۆبونەوەکان هات . هـ بـ |