لقی سۆران سەردانی بەرگری شارستانی سۆران دەكات‌و چەند كەسایەتیەكی نەخۆشی سنورەكەش بەسەردەكاتەوە

شاندێكی لقی سۆران بەسەرپەرشتی م مەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق‌و هەروەها یاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید هاوڕێ لەگەل تێبینەرانی تێبینەرایەتی ئەوقافی چۆمان‌و رواندوز،سەردانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆرانیان كردو لەلایەن بەرێوەبەر (عمید عیماد) بەگەرمی پێشوازی كران،

ئەمەو لەدیدارێكی نێوانیاندا شاندی لق بەبۆنەی تازە دەستبەكاربوونی وەك بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران پیرۆزبای خۆیان ئاراستەی عمید عیماد كردو هیوایان خواست لەپۆستەكەیداسەركەوتوبێت‌و زیاتر خزمەت بەهاولاتیانی سنوری سۆران بكات، هەروەك بەلێنی پالپشتی وهاوكاری مامۆستایانی ئاینیشیان بۆ سەرخستن‌وبەڕێوەچوونی كارەكانیان هەماهەنگیان هەبێت‌و پشتیوانی ‌وئاسانكاری بۆ بكەن لەسەرجەم بوارە خزمەتگوزاریەكان كەپەیوەندی بەلقی سۆران‌و ئەوقافی سۆران هەبێت،

لەلایەن خۆشیەوە عمید عیماد بەسوپاسەوە هەلوێست‌ورۆل ‌وپلەی زانایانی بەرز نرخاندو  سوپاسی خۆشی بۆسەردانی شاندەكە دەربری بەلێنیدا كەهەمیشە هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەردەوام بێت لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی سنورەكە.

لە لایەكی ترەوە شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان ‌وئەوقافی سۆران بەمەبەستی هەوال پرسینی رەوشی تەندروستیان، سەردانی بەرێز(مستەفا دێرانی) فەرماندەی سوپای بارزانی كرد كەلەبەرەكانی جەنگی دژ بە تیرۆرستانی داعش برینداربوە،

ئەمەو لەسەردانەكەداوێڕای دەرخستنی رۆل‌و قارەمانیەتی پێشمەرگە ،هیوای ساغ‌و سەلامەتیان بۆبەرێزیان‌و سەرجەم بریندارانی شەری داعش خواست،

ئەویش لەلایەن خۆیە سوپاسگوزای خۆی بۆسەردانی شاندەكە ڕاگەیاندو خۆشحالبوو بەسەردانەكە.

لەلایەكی ترەوە شاندەكە كەسایەتی‌و پیاوماقولی سنورەكە( مام عزەت سلێمان بەگ ) باوكی كاك كرمانج قایمقامی سۆرانیان بەسەركردەوە، كەبەهۆی نەخۆشیەوە دووچاری نالەباری تەندروستی بویەوەو بەوهۆیەشەوە مایەوەك لەدەرەوەی وولات لەژێر چاودێری‌و چارەسەری تەندروستی بوە ئێستاش گەراوەتەوە ،بەومەبەستەش شاندەكە لەهەوالی بەرێزیان پرسی‌و هیوای ساغ‌و سەلامەتیان بۆخواست،

لەلایەن خۆشیەوە بەرێزیان ستایشی سەردانی شاندەكەی كردو هیوای سەركەوتنی بۆخواستن.

شایەنی وتنە شاندەكە لەبەرێزان م مەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق‌و هەروەها یاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید وچەندین كارگێری لق‌و مامۆستای ئاینی پێكهاتبوو.

راگه‌یاندنی لقی سۆران.

 

هـ بـ