بۆ وتاره‌كانی هه‌ینی‌و بۆ وه‌عزه‌كانی دوای نوێژی عهصرانو بۆ شه‌وانی تهڕاویحو بۆ شه‌وانی قه‌درو...هتد. بۆ هه‌موو چالاكیه‌كانی ره‌مه‌زان (بۆ مزگهوتو بۆ ناو خه‌ڵك‌و بۆ راگه‌یاندنه‌كان): به‌وپه‌ڕی چالاكی‌و خۆ ئاماده‌كردنه‌وه، به گهرمو گوڕی‌و زه‌وقه‌وه: پێشوازی بكه‌ن له مانگی پیرۆزی(ره‌مه‌زان)و هه‌روه‌ها بهڕێشی بكه‌ن (إن شاءالله).
(وه‌ك برابچوكێكو دڵسۆزێك به)مامۆستایانی ئاینی خۆشهویستو رێزدار ده‌ڵێم:
ئێوه په‌یامتان پێ یه، په‌یامه‌كه‌ی ئێوه كۆن نابێت: ئه‌ی بۆچی به‌وپه‌ڕی خۆ ئاماده‌كردنه‌وه به هه‌ڵبژاردنی (بابه‌تی ههنوكهییو گهرمو گوڕ) ناپرژێنه ناو جه‌ماوه‌ر، بۆ به‌هه‌مان لههجی پارو پێراروو چه‌ندین ساڵ له‌ته‌مه‌نمان بمانه‌وێ په‌یامی خۆمان بگه‌یه‌نین؟ بۆچی گۆڕانكاریه‌ك به‌سه‌ر قسهكانمانو چۆنیه‌تی ئه‌داكردنی نه‌هێنین؟ تاكه‌ی شتی دووباره‌و به‌هه‌مان له‌هجه‌ی كۆن؟ خه‌ڵكی هه‌مووی له‌به‌ریان كرد‌و شتی زۆر دووباره ئاماده‌بووان‌و گوێ گران توشی مهلهل ده‌كات، كه‌س له‌مه دوو دڵ نیه كه (قورئان)ی پیرۆز خۆی موجهددیده بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌گونجێت، ئه‌ی بۆچی شی كردنه‌وه‌و ته‌فسیرو ئیعجازی زانستی سهردهمیو...هتد. له وتاره‌كانمان ره‌نگ نه‌داته‌وه؟ چۆن ده‌بێت ته‌نها به ئه‌داكردنی ئهركو وه‌زیفه‌یه‌ك بێت‌و ته‌واو، گرنگی‌و بایه‌خی ئه‌وتۆ نه‌ده‌ین به میراتگریهكه، خه‌ڵكی زیره‌ك‌و وریایه تكایه به‌پێی خه‌ڵكی سه‌رده‌م قسه بكه‌ن، خه‌ڵكی له په‌یامه‌كه‌مان پهستو نیگهرانو بێزارنین، به‌ڵكو له ئهداكردنو شێوازی گه‌یاندنی ئێمه نیگه‌رانن!. |