لە سۆران خولێكی رۆشنبیری لە ژێر ناوی هەموومان پێشمەرگەین بۆ پاراستنی كوردستان بەرێوەچوو

بە مەبەستی زیاتر بایەخ دان بە بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایانی ئایینی سەنتەری زانایان بۆ چالاكی ئایینی  لە ژێر دروشمی هەموومان پێشمەرگەین بۆ پاراستنی كوردستان خولێكی رۆشنبیری كردەوە كە 100مامۆستای ئایینی قەزای سۆران بەشدار بوون.

دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز، لە وتەیەكیدا  وەیسی سەعید وەیسی سەرپەرشتیاری خولەكە باسی لە گرنگی كردنەوەی خولەكە كرد و كە تێدا ئاشناكردنی بەشداربووانە بە چەندین بابەتی گرنگ و سەردەم، كە كاریگەری خۆیان هەیە بۆ زیاتر هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان  بە تایبەت لەم قۆناغەی  كە كوردستان رووبەرووی هێرشی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بوویتەوە، ئەمەش وادەكا مامۆستایانی ئایینی لە بواری فكرە وە بەرپەچی پیلانەكانی تیرۆرستان بدەنەوە كە چەندین جاریش سەرۆك بارزانی داوای كردووە لەم رووەوە مامۆستایانی ئایینی رۆلی خۆیان بگێرن .

ئینجا ئەم بابەتانە پێشكەش كران

یەكەم: كووشتنەوەی مرۆڤ لە روانگەی ئیسلامەوە لە لایەن (مەلاعبدالله مەلاسەعید) سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان.

دووەم:مامەلە كردن لەگەل دیل لە لایەن (مەلا جەعفەر گوانی ) مامۆستای پەیمانگای زانستە ئیسلامیەكان .

سێ یەم :كردە تیرۆریەكان جیهاد نین لە لایەن (دكتۆر مادح محمد) مامۆستای زانكۆ.

لەمیانەی باسەكانیاندا تێروانینی ئیسلامیان خستە روو لە سەر سەر برینی مرۆڤەكان و چۆنیەتی هەلسوكەوت كردن لەگەل دیلەكان و ئەو كردەوە تیرۆرستیانەی كە تیرۆرستان ئەنجامی دەدەن‌و جەختیان لە سەر پەیامی پیرۆزی ئیسلام كردەوە، كە دوورە لە هەموو كردەوەیەكی تیرۆرستی‌و هیچ كات لەگەڵ فكرەی توندرەوی دانیە داوایان لە مامۆستایانی ئایینی كرد، كە رۆلی گرنگی حۆیان بگرێن لەم قۆناغەدا  بۆ ئەوەی بە هەموولایەك رووبەرووی فكری داعش و توندرەوەی ببینەوەو ئەمەش ئەركی هەموو تاكێكە كە لە سەنگەری بەرگری كردن  و رووبەرووبوونەوەی دوژمنان و تیرۆرستان دابن.

ئینجا لەلایەن بەشداربووانەوە گفتوگۆیەكی تێر وتەسەل لە سەر بابەتەكان كرا و خۆشحاڵی خۆیان دەربری بەرامبەر سازكردنی خولەكە‌و دوایان كرد زیاتر بایەخ بە شیكردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانە بدرێت .

 

هـ بـ