گەورەترین خزمەت لەلایەن ناوچەی سیدصادقی یەکێتی زانایانەوە

دوای هەوڵ وتێکۆشانی زیاد لەچوار مانگی ناوچەی سیدصادقی یەکێتی زانایان بەرواری(9/3/2015) لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری ئیعلامیدا هەستان بە ڕاگەیاندن وخستنە ڕوی تەواوی هەوڵ وتێکۆشانی زانایان بەم شێوەیەی لای خوارەوە:

1.خوێندنی قورئان لەلایەن مامۆستامەلا فارسەوە.

2.وتەی بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستامەلا صلاح الدین بەرپرسی ناوچەی زانایانەوە،کەلەوتارەکەیدا بەخێرهاتنی میوانان کراو مەبەستی کۆبونەوەکە خرایە ڕوو.

3. لەلایەن جەنابی قایمقامەوە وتەیەک پێشکەش کرا کەبەڕێزیان جەختیان لەهەوڵ وتێکۆشانی زانایان کردەوە وبەرێزیان وتیان بەدڵنییاییەوە بەردێک نەخراوەتە سەربەردێک لە قەزای سیدصادقدا ئیلا دەست وهەوڵ وهیممەتی زانایانی تێدابووە،بەدڵنییاییەوە ئێمە خاوەنی زانایانێکین کە بەدڵنیاییەوە لەچەندێاڵی داهاتوودا شارەکەمان دەچێتە ڕیزی شارە گەورەکانەوە.

 

4. ڕاپۆرتی مزگەوتوکان لەلایەن مامۆستامەلاڕێبوارە وە خوێندرایەوە کەلە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی کرد بەبڕی ئەو مەبلەغەی لەمزگەوتەکاندا وبەلیژنەیەکی پێنج کەسی وبەوەصڵی تایبەتی کۆکراوەتەوە کەدەگاتە(دوانزە دەفتەروچل ونۆ وەرەقەو نەوت وپێنج دۆلارە)

5. پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی حیزب ولایەنەکان وکۆمپانیاکان لەلایەن مامۆستا مەلا عپمان گەیلانییەوە خوێندرایەوە کەلە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی کرد بەبڕی ئەو مەبلەغەی کەلەلایەن حیزب ولایەنەکان وکۆمپانیاکانەوە کۆکراوەتەوە کەبڕەکەی دەگاتە(دوو دەفتەروشەست وەرەقەو یەک دۆلارە)

6. خوێندنەوەی پەیامی ناو چەی زانایان له‌لایه‌ن مامۆستامه‌لا تاهیره‌وه‌ کەتایبەت بوو بەوەقفکردنی هەردوو زەوی دیاری کراوبۆ گۆڕستان وناونانی بە گۆڕستانی نوێی قەزای سیدێادق کە قایمقام وشارەوانی ولیژنە فەتوای لقلی شارەزوورو لیژنەی زانایان وناوچەی زانایان واژوو مۆریان کردووە.

 

7.خوێندنەوەی ڕاپۆرتی بڕی پارەی کۆکراوەو مەصروفات وئەو پارەیەی لەلای لیژنەکە ماوەتەوە مامۆستا مەلا عپمان فرج وه‌ کەبەم شێوەیەی لای خوارەوەبوە:

أ.داهات بەنەقدی:

کۆی گشتی ژمارە (150996)

نوسین (پانزە دەفتەرو نۆوەرەقەونەوەت وشەش دۆلار)

ب. داهات بەکەل وپەل:

1.دابینکردنی حەفارەیەک.

2.دابنکردنی ئیسعافێک.

3.دابنکردنی مزگەوتێک.

دابینکردنی دووبیری ئیرتیوازی.

شێوازی مەصروف:

کڕینی دووپارچەزەوی یەکەم بەبڕی: (123000دۆلار) (دوانزە دەفتەرو سی وەرەقە)

بڕی پارەی ماوەلەلای لیژنەکە:

بڕی ماوە ژمارە (27996) دۆلار(دوو دەفتەرو حەفتاو نۆ وەرەقەو نەوەت وشەش دۆلار)