ناوچەی سیدصادقی زانایان خولێکی ڕۆشنبیری ساز دەکات

لە پێناو قوڵ بونەوە بە نێو مەعنەویه‌ت‌و ئەوحاڵەتە ئیمانییەی کە پێشینانمان لە پێغەمبەران وتابیعین وخواناسان هەڵگری بوون وسیماو ڕوخساری نورینیان کوانوی ناخی پڕ لە خۆشەویستی بۆ خواوعیشقی حەقیقی بوون .

هەروەها لە پێناو ئاگادار بوون لە ئەجێنداو بیرو ڕەوتی توندڕەوی کە چۆن ئەو بزاڤ و دەستەو تاقمانە بە ناوی ئاینی ئیسلامەوە وێنە جوانەکەی ئیسلامیان شێواندوە‌و، دوورن لە هەموو بەهاو ڕەوشتێکی ئیسلامی و مرۆیی، ڕۆژی دووشەممە   بەرواری ( 16/3/2015) ناوچەی سیدصادقی یەکێتی زانایان هەڵسا بە سازدانی کۆڕێکی ڕۆشنبیری بۆ گشت زانایانی سنووری ناوچەی سیدصادقی یەکێتی زانایان لە ژێر ناونیشانی (شکۆی ڕۆح لە پاراستنی هەستی ئاینی و نیشتیمانیدا) بۆهەریەکە لە بەڕێزان:

1. دکتۆر صباح بەرزنجی مامۆستای زانکۆ لەژێر ناونیشانی (مەعنەوییەت لە کاری بانگەوازو سلوکی زانایاندا)

2. ماف ناس ئەبوبەکرعلی  نوسەرو ڕۆشنبیر لە ژێر ناونیشانی (بنەما فکرییەکانی داعش).

ئەوەی شایەنی باسە بەهۆی بەشداری وپرسیارو تێبینی زانایانەوە کۆڕە ڕۆشنبیرییەکە گەرم وگوڕی وزۆری پێوە دیاربوو هەروەها جێی ڕەزامەندی دەست خۆشی ئامادە بوان بوو.