ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و ناونیشانه‌یه كه به‌ناحه‌ق بۆ مامۆستایانی ئاینی دانراوه‌و له زوهوهو له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێك له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیه‌وه كراوه، بهناونیشانێك بۆ مامۆستایانی ئاینی ئیسلام، سه‌رده‌مێك كه مامۆستای ئایینی له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵك خزمه‌ت دهكراو مانگانه یان ساڵانه شتێكی له‌و خه‌ڵكانه‌ی گوند یان گه‌ڕه‌ك وه‌رده‌گرت، كه خه‌ڵكه‌كه‌ش به فه‌خره‌وه ئه‌و خزمهتكردنهی مه‌لای قه‌بول بوو، ئیتر خه‌ڵكانێ دوور له هه‌ست كردن به قه‌دری زانایانی ئایینی ڕسته‌ی (ئهلف بێ)یان كرده تانهدانێكو خوویان پێوه گرت، له‌كاتێكدا له ڕووی ئایینیه‌وه كاری گشتی خه‌ڵكه‌كه له ئه‌ستۆی مامۆستایانه‌و ئه‌گه‌ر پێی نهڵنهستێ خه‌ڵك ده‌سته‌وه‌سان دهبێو ناتوانێ مه‌ڕاسیمه ئاینیه‌كان به‌ڕێوه ببرێن، بۆ نمونه: پێشنوێژ كردن یا وتار خوێندنه‌وه، یان كه‌سێك بمرێ ئه‌گه‌ر مامۆستا له‌وێ نه‌بێ ئه‌ی كێ به‌و كاره ههڵدهستێو كێ نوێژ له‌سه‌ر مردوه‌كه دهكاتو ته‌لقینی ده‌دات؟
ئینجا ئه‌م ناونیشانه له‌و كاتدا بۆ مامۆستا دانراوه به ناحه‌ق، چونكه مامۆستا به‌ناچاری ئه‌و بڕه یارمه‌تیه‌ی له خه‌ڵك وه‌رگرتووه، چونكه فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت نه‌بووه‌و هیچ داهاتێكی بژێوی ژیانی نه‌بوه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئێستاماندا مانه‌وه‌ی ئه‌م ناونیشانه‌ی (ئهلف بێ) كه به‌مانای پاره‌ی زۆر بێ‌و واته مامۆستا هه‌ر ده‌ڵێ بابێ، ناڵێ: ها بتان ده‌مێ، مانه‌وه‌ی ئه‌م ناونیشانه له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر تر ناحه‌قه، چونكه له‌سه‌رده‌می ئێستادا مامۆستای ئاینی فه‌رمانبه‌ره‌و موچه‌ی مانگانه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌موومان ده‌زانین كه هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه خزمه‌تێك به‌كۆمه‌ڵگا بكات له‌به‌رامبه‌ردا مافی خۆی وه‌رده‌گرێ له خه‌ڵك، بۆ نمونه: پارێزه‌ر كه ده‌چیته لای بۆ كارێكی دادگایی ئاماده نیه بۆت به‌كاره‌كه هه‌ڵبستێ به‌بێ بهرامبهرو به‌بێ وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كی خه‌یالی، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر بچیته لای پزیشكێك سه‌ره‌تا ده‌بێ ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێ بكه‌یت تاوه‌كو ده‌چیته ژووره‌وه ده‌بێ پاره‌یه‌كی باشیش بده‌یته حه‌قی پسوله‌ی چونه ژووره‌وه‌ت بۆ لای دكتۆر، ئینجا سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش كه چویته لای (وه‌ك پێویست) گرنگیت پێ نادات‌و به تاڵوكهیه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی زیاتر به‌ڕێ بكات، بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاتر، زۆر جاری واش هه‌یه نه‌خۆشیه‌كه‌ت ده‌ست نیشان ناكات‌و ده‌تنێرێ بۆ فه‌حص كردن، به‌ڕێزیان (ته‌نها به‌پاره‌ی پسولهكه بری تێنواتی ناشكێت‌و دڵی داناكه‌وێت به‌ڵكو) هاوبه‌شه لهتاقیگاكهو هاوبه‌شه له تیشك‌و هاوبه‌شه له سۆنارو هاوبه‌شه له ده‌رمانخانه‌و هاوبه‌شه له گه‌لێ شتی تر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یه‌ك زه‌رف ده‌رمانت بۆ دهنوسێو یه‌ك كۆمه‌ڵ پاره‌ت لێ وه‌رده‌گرێت! لێره‌دا مه‌به‌ستم گشت دكتۆرێك نیه به‌ڵكو هه‌ندێك له دكتۆره‌كان به‌م جۆره‌ن،
ئینجا لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه: ئایا كێمان ده‌ڵێ: ئهلف بێ؟ كێ مان ده‌ڵێ با پاره بێ؟
مامۆستایانی ئاینی یا ئه‌و جۆره خه‌ڵكه؟ كه زۆرینه‌مان به‌سه‌یاره‌ی به‌قه‌رز كڕدراوی خۆمان (بهبهنزینو رون‌و خه‌رجی گیرفانی خۆمان) سهرقهبرانو تهعزیهمانانو سوڵح‌و سوڵحكاری ده‌كه‌ین، ئایا دوكاندار ئاماده‌یه له به‌یانیه‌وه تاكو ئێواره به‌بێ وه‌رگرتنی پاره له‌سه‌ر دوكان دابنیشێ؟ ئایا شۆفێری تاكسی ئاماده‌یه به‌بێ وه‌رگرتنی پاره رۆژانه نه‌فه‌ره‌كان به‌بێ پاره بگوازێته‌وه؟ ئایا كرێكار ئاماده‌یه هه‌موو ڕۆژێك به‌بێ پاره كاربكات؟ ئایا ئه‌ندازیارو فه‌رمانبه‌رو یا هه‌ر پیشه دارێكی تری ئه‌م وڵاته ئه‌گه‌ر پاره‌یان پێ نه‌درێت ئاماده‌ن به‌كاری خۆیان هه‌ڵبستن؟ ئه‌گه‌ر هه‌روا له‌خۆڕا بڵێن: ئاماده‌ن ئه‌ی ماڵ‌و مناڵیان به‌چی به‌خێو ده‌كه‌ن؟ كه‌واته ناكرێ هه‌ر خاوه‌ن كارێك‌و خاوه‌ن پیشه‌یه‌ك به‌بێ وه‌رگرتنی حه‌قی خۆیان كاربكه‌ن، ئه‌ی بۆ ده‌بێ ته‌نها مامۆستای ئاینی له‌ناو گشت توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگادا ئهلف بێ ی پێ بوترێ! بۆ داواكردنی ماف ته‌نها بۆ مامۆستای ئاینی تاوان بێ؟ بۆ ئه‌م ناوه ته‌نها بۆ مامۆستای ئاینی به‌كار بێت؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی تر كه باسمان كردن گشتیان ناڵێن: ئالاف بێ؟
بۆ ده‌بێ له كاتێكدا كه ته‌واوی چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌رده‌وام باسی پاره‌یان له‌سه‌ر زوبانهو بۆته بنیشته شینكه‌ی سه‌رزاری، ئه‌ی بۆچی تاكه جارێكیش پێیان ناوترێ (ئهلف بێ)؟ ته‌نها ئه‌م ناوه نه‌شیاوه ببێ بهناونیشانێ بۆ مامۆستای ئاینی، وه‌كو بوختان بدرێته پاڵیان!
ئه‌ی خوێنه‌ری ڕێزدار به بیروڕای تۆ ده‌بێ ئه‌م جۆره تانه‌و ته‌شه‌رانه هه‌ڵبه‌ستراوی كه‌سانی داخ له‌دڵ نه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌م دینه‌و به‌رامبه‌ر به خودی مامۆستایانی ئاینی؟ ئایه ده‌بێ ئه‌م جۆره تانه‌و ته‌شه‌رانه چه‌ندان ده‌ستی پیس‌و چه‌په‌ڵیان له دواوه هه‌بێ ته‌نها له پێناوی سوكایه‌تی كردن به ناسكترینو بزوێنهترینو كاریگه‌رترین توێژی كۆمه‌ڵگا كه مامۆستایانی ئاینینه؟ به‌ڕای من بێگومان ئه‌م جۆره ده‌سته چه‌په‌ڵ‌و نهگریسو ژه‌هراویانه زۆر له‌مێژه بوونیان هه‌یه! چونكه دوژمنانی ئیسلام‌و بێ باوه‌ڕه‌كان باش ده‌زانن مامۆستای ئاینی پێگه‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاوی هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، باش ده‌زانن مامۆستای ئاینی كاریگه‌ری ته‌واویان هه‌یه له‌سه‌ر كۆمهڵگاو توێژێكی گوێ بۆ گیراون، باش ده‌زانن مامۆستای ئاینی كه‌سێكه له‌لاین كۆمه‌ڵگا رێز بۆ قسه‌و ئامۆژگاری‌و گفتوگۆكانی دا ئه‌نرێ، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه كه‌سایه‌تی مامۆستایانی ئاینی له‌كه‌داربكه‌ن!
زۆر جار ده‌بینین هه‌ندێ له رۆژنامه نووسه‌كان پێنوسهكانیان ژه‌هراوی دهكهنو ده‌یخه‌نه كار له دژی ئه‌و توێژه كاریگه‌ره‌و چاو پێ ههڵنههاتوانه به قسه‌و نوسینه‌كانیان چه‌ندان تانه‌و ته‌شه‌ر له‌مامۆستای ئاینی ده‌ده‌ن، ته‌نها له پێناوی وه‌رگرتنی موكافهئهیهكی پازده هه‌زار دیناری یان بیست هه‌زار دیناری یا تۆزێك زیاتر‌و یا تۆزێك كهمترو یانیش له پێناوی ئه‌وه‌دا، كه له یه‌كێك له وڵاته‌كانی ده‌ره‌وه مافی په‌نا به‌رێتی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی پێ وه‌ربگرن، واته: هه‌ندێكیان دێن بابه‌تێك ده‌نوسن تیایدا بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر به مامۆستای ئاینی دهكهنو یان پڕ ده‌ده‌نه ئاسمان‌و خودا‌و پێغه‌مبه‌رو قورئان! ته‌نها له پێناوی ئه‌وه‌دا كه برۆنو كوردستان جێ بهێڵنو بچن بۆ وڵاتێك‌و له‌وێ بڵێن: ئێمه هه‌ڕه‌شه‌مان لێ كراوه چونكه بابه‌تێكی له‌م جۆره‌مان نوسیوه، لێره‌شدا چه‌ند پرسیارێكی تر ده‌كه‌مه‌وه: ئایا له‌كه‌داركردنی كه‌سێك له پێناوی پاره‌دا به (ئهلف بێ) تاوان نیه؟ ئایا قسه وتن به ئیسلام‌و پیرۆزیه‌كانی ئیسلام‌و موسڵمانان‌و مامۆستای ئاینی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سێكدا تاوان نیه؟
من له یه‌كێك له رۆژنامه نوسهكانم بیست كه بۆی گێڕامه‌وه‌و وتی: هاوڕێ یه‌كم له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌له‌فۆنی بۆ كردم‌و وتی: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ له‌و وڵاته‌ی كه من لێی ده‌ژیم راستهوخۆو به‌بێ ماندوبون‌و چاوه‌ڕێ كردن (إقامه) مافی په‌نا به‌رێتی وه‌ربگری ئه‌وه بڕۆ بابه‌تێك بنوسه قسه به مه‌لاكانی لای خۆتان بڵێ! یان قسه‌ی نه‌شیاو به‌خوداو پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بڵێ!! ئینجا راست وه‌ره بۆ ئێره‌و له دادگا بڵێ: من بابه‌تێكم له‌سه‌ر مه‌لاو دین نووسی بۆیه مه‌لاكان له‌وێ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كردم‌و بۆیه منیش لهترسانو به‌ناچاری راسته‌وخۆ هاتم بۆ ئه‌م وڵاته!
ئایا خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌مه درۆ‌و بوختان‌و گه‌وره‌ترین تاوان نیه؟ له‌كاتێكدا ئه‌وه ئێمه‌ین به‌رده‌وام به‌قسه‌ی خۆش‌و خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگا له وڵاتی خۆمان ناسراوینو ئه‌وا مامۆستای ئاینیه لهسودو قازانج به‌و لاوه هیچ زه‌ره‌رو زیانی بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نیه، به‌رده‌وام له ئاشتی‌و پێكه‌وه ژیان‌و ئاسوده‌یی دین‌و دونیای خه‌ڵ دان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شه‌و رۆژ له‌هه‌وڵی بێ وچانیان دان بۆ بنبڕكردنی ئاژاوه‌و ناكۆكی‌و ناخۆشی، كه‌چی له‌لایه‌ن كه‌سانێكی ئاره‌زو بازو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو به‌م جۆره بوختان پێ كردنانه پاداشت بدرێنه‌وه؟
ئه‌گه‌ر بێت‌و شه‌و كاتژمێر یهكو دووی شه‌و بچیت له ده‌رگای ماڵی مامۆستای ئاینی بدهیتو بڵێی: مامۆستا له‌گه‌ڵم وه‌ره بچین بۆسه‌ر گۆڕستان كه‌سێكمان لێ مردووه نوێژی له‌سه‌ر بكه‌و ته‌لقینی بده، مامۆستا به‌بێ راوه‌ستان بهگهرتهكهوێتو به‌هاناته‌وه دێ، ئه‌گه‌ر بچی بۆلای مامۆستای ئاینی‌و داوای لێ بكهیو بڵێ ی: مامۆستا بابچین بۆ دهۆك یان سڵێمانی یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌وه وه له‌وێشه‌وه بۆ هه‌ولێر: ژنم لێ ماره ببڕه یا سوڵحێكمان هه‌یه‌و ده‌بی له‌گه‌ڵمان بێیت؟ ئه‌وا مامۆستا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵت دێ،
مامۆستای ئاینی له‌سه‌ره‌تای ژیانته‌وه تاوه‌كو كۆتایی ژیانت لهخۆشیو ناخۆشیه‌كانی ژیانت له‌گه‌ڵت دایه‌و سودی بۆ تۆ هه‌یه‌و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تۆدا كار ده‌كات، له زۆربه‌ی زۆری كاره‌كانت پێویستیشت به مامۆستا هه‌یه، كه‌واته بۆ ده‌بێ زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك چاكه‌ی مامۆستایانی ئاینیان له‌به‌ر چاو نه‌بێت؟چاكه‌یان به‌وه بده‌نه‌وه ئه‌م ناو‌و ناتۆرانه‌یان بۆ دابنێن؟!. |