ئه‌و ئافره‌ته ئۆكرانیه كه ناوی (فیرا فرینداك)ه، كه ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاندووه، دوای هه‌وڵ‌و كۆششێكی زۆر توانی هه‌موو قوڕئانی پیرۆز له‌به‌ر بكات‌و، به‌و هه‌نگاوه‌ش ببێته یه‌كه‌م ئافره‌ت له‌وڵاتی ئۆكرانیا، كه ته‌واوی قوڕئانی پیرۆز له‌به‌ر كردبێ. ئه‌و خاتوو ده‌ڵێ: دوای موسڵمان بوونم روومكرده قوتابخانه‌كانی (نوور) ده‌ستم به خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی كرد‌و دواتریش قوڕئانی پیرۆز، ئینجا هه‌نگاو به هه‌نگاو كه‌وتمه له‌به‌ر كردنی قوڕئانی پیرۆز‌و وێڕانی ئاسته‌نگی زمان‌و ژیان‌و كاری ماڵه‌وه‌م، سوپاس بۆ خوا توانیم هه‌مووی له‌به‌ر بكه‌م. ئه‌و زیاتر ده‌ڵێ: له‌هه‌وڵه‌كانم توانیم دایكم‌و براو خوشكه‌كانم موسڵمان بكه‌م‌و شاره‌زای ئیسلامیان بكه‌م، ئێستا كه به شه‌قامه‌كان ده‌رۆم خه‌ڵك پرسیاری پۆشته‌یی‌و جلوبه‌رگم ده‌كه‌ن، منیش به خۆشحاڵیه‌وه بۆیان شی ده‌كه‌مه‌وه‌و باسی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان بۆ ده‌كه‌م. بۆ خزمه‌تی ئیسلامه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: هیوایه‌تمه كار بكه‌م بۆ ناساندنی ئیسلام‌و خۆشه‌ویستكردنی قوڕئانی پیرۆز لای غه‌یره موسڵمانان‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌م ئه‌خلاقی قورئان جێبه‌جێ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ لای ره‌وشتی به‌رزی ئیسلام راكێشم.. |